ئۆتۆمبێله گرینگه‌كه‌ی فیلمی به‌یبی شۆفێر مه‌زادكرا
3339 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- دوای ئه‌وه‌ی فیلمی به‌یبی شۆفێر (Baby Driver) له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵدا نمایشكرا و توانی سه‌ركه‌وتنێكی
باش به‌ده‌ست بهێنێت، له دواین كاردانه‌وه‌دا ئۆتۆمبێله به‌ناوبانگه‌كه‌ی فیلمه‌كه خرایه مه‌زادێكه‌وه بۆ فرۆشتن.
ئۆتۆمبیلە سەرەكییەكەی فیلمەكه، كه ئۆتۆمبیلی سوبارۆ بوو به ڕه‌نگی سوور، لەرێگای ماڵپه‌ڕێك لە ئینتەرنێتەوە خرایه مه‌زاده‌وه، كه
له‌گرنگترین دیمەنی فیلمەكەدا بەكارهاتبوو، ئۆتۆمبێه‌له‌كه‌ش له‌جۆری سوبارۆ WRX 2006 ، نرخه‌كه‌شی گه‌شتۆته نزیكه‌ی ٦٠ هه‌زار دۆلار له پێگه‌كه‌دا
ئەم ئۆتۆمبیلە تا ئێستا 255 هەزار كیلۆمەتر ڕۆیشتووه‌و 4 پستۆنی هەیە و قەبارەكه‌شی 2500 سی سیە و خاوه‌نی بزوێنەرێكی تۆربینی بەهێزیشه.
فیلمی به‌یبی شۆفێر چیرۆكه‌كه‌ی باس له‌وه ده‌كات دوایی زۆرلێكردن بۆكاركردن بۆ گه‌وره تاوانبارێك شۆفێرێكی گه‌نجی هه‌ڵهاتوو خۆی وه‌ك
به‌شێك له‌كارێكی دزیكردندا ده‌بینێته‌وه ، كه ئه‌مه‌ش به‌ره‌و ڕووخانێكی خراپی ده‌بات ، فیلمه‌كه ٣٤ ملیۆن دۆلاری تێچووه و داهاته‌كه‌شی گه‌شتۆته
٢٢٦.٩ ملیۆن دۆلار ، هه‌ریه‌كه له ئاكته‌ران ئەنسل ئلگۆرت، جۆن بەرنثال، جۆن هام رۆڵی سه‌ره‌كیان تێدا گێڕاه‌وه و له‌لایه‌ن ئێدگەر رايتیش كاری
ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه.
وێنه‌یه‌كی ئۆتۆمبێله‌كه :