هەواڵ

له‌ كۆتایی مانگ فیلمێكی ترسناك نمایشده‌كرێت

كوردسینه‌ما- له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌و له‌به‌رواری ٣١\١٠\٢٠١٧ فیلمی (Keep Watching) نمایش ده‌كرێت ، فیلمه‌كه‌ له‌ جۆری
ترسناك و هه‌ست بزوێنه‌ و له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ئه‌مێریكای، شۆن كارته‌ری ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵان كاری ده‌رهێنانی بۆكراوه‌.

چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ خێزانێک ده‌كات، كه‌ بەند دەکرێن لە ماڵەکەی خۆیاندا لەلایەن چەند تاوانبارێکەوە، کە ناچاریان
دەکەن یاری ژیان و مردن بکەن، کاتێک یاساکانی تاوانەکە ڕوون دەبێتەوە.

ئه‌ستێره‌كانی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌ش پێكهاتوون له‌ خانمه‌ ئاكته‌ری ئه‌مێریكای بێلا ثۆرن و خانمه‌ ئاكته‌ری هاونیشتیمانی ناتالی
مارتینێز، له‌پاڵ ئاكته‌ری به‌ریتانی ئيوان گروفود ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن له‌ فیلمه‌كه‌دا.

ڤیدیۆ : بینه‌ری ترایله‌ری فیلمه‌كه‌بن


پۆستکراوە لە لایەن : Jwanro Bakr


3016 جار بینراوە

نوێترین فیلم