یه‌كه‌م ترایله‌ری به‌شه نوێیه‌كه‌ی پیاوانی ئێكس بڵاوكرایه‌وه
4195 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- یه‌كه‌مین ترایله‌ری فیلمی (X-Men: The New Mutants) بڵاوكرایه‌وه، كه فیلمێكی په‌یوه‌ندی داره به زنجیره
فیلمه‌كانی پیاوانی ئێكس، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای marvel به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
چیرۆكی فیلمه‌كه باس له پێنج گەنجی دڕنده ده‌كات ، كه بەهرەکانی خۆیان بۆ دەردەکەوێت لەکاتی بەدنکردنیان لە شوێنێکی
شاراوەدا بۆ ئەوەی نەتوانن هیچ بکەن، شەڕ دەکەن و ده‌جه‌نگن بۆ ڕزگاربوون لەوەی بوون لە ڕابردوودا و خۆیان بپارێزن.
له فیلمه‌كه‌دا ئاكته‌ری به‌ناوبانگی زنجیره‌ی یاری ته‌خته پاشایه‌كان مەیسى ویلیامس، ناسراو به ئاریا ستارك له‌پاڵ هه‌ریه‌كه له ئاكته‌ران چارلی
هیتۆن و ئانیا تایلۆر جۆی ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت و فیلمه‌كه‌ش له‌لایه‌ن جوش بونی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامده‌درێت ،
واش بڕیاره له ١٣-٤-٢٠١٨ نمایشبكرێت.
ڤیدیۆ : بینه‌ری ترایله‌ری فیلمه‌كه‌بن