ترایله‌ری زنجیره نوێیه‌كه‌ی جۆش هەچەرسن بڵاوكرایه‌وه
2848 جار بینراوە
کوردسینه‌ما- نوێترین ترایله‌ری زنجیره‌ی (future man) بڵاوکرایه‌وه که ئاکته‌ری ناوداری ئه‌مێریکای جۆش هەچەرسنی
ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ ڕۆڵی سه‌ره‌کی تیادا ده‌گێڕه‌ت و چاوه‌ڕوانی سه‌رکه‌وتنێکی باشی لێده‌کرێت.
چیرۆکی زنجیره‌که باس له کوڕێک ده‌کات که بە ڕۆژ کاری پاسەوان ده‌کات و بە شەویش گەیمەره لە لایەن چەند میوانێکی
باوەڕپێنەکراوەوە ئەرکێکی پێ ئەدرێت کە ئەبێت بەناو کاتدا گەشت بکات بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی لە لەناو چوون.
زنجیره‌که له جۆری کۆمیدی و زانستی خه‌یاڵیه ، له ١٤ مانگی ١١ ساڵی ٢٠١٧ دا یه‌که‌م زنجیره‌ی لێنمایش ده‌کرێت و هه‌ر زنجیره‌یه‌کیش
٣٠ خوله‌ک له خۆ ده‌گرێت و زنجیره‌ی یه‌که‌میشی له‌لایه‌ن (Nisha Ganatra ، Evan Goldberg ، Seth Rogen ، Brandon Trost )
کاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه
ڤیدیۆ : بینه‌ری ترایله‌ره‌که‌بن