سلڤسته‌ر ستاڵۆن به‌شی دووه‌می فیلمی كرید به‌رهه‌مده‌هێنێت
2633 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاشكراكرا، كه‌وا ئاكته‌ر و ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مێریكای سلڤسته‌ر ستاڵۆن كاری ده‌رهێنان بۆ
به‌شی دووه‌می فیلمی كرید ده‌كات، كه به‌شی یه‌كه‌می فیلمه‌كه له ساڵی ٢٠١٥ نمایشكرا له‌لایه‌ن ڕیان کۆگلەریش كاری ده‌رهێنانی بۆكرابوو .
له به‌شی یه‌كه‌مدا هه‌ریه‌كه له ئاكته‌ران مایكڵ جۆردن و سلڤسته‌ر ستاڵۆن رۆڵیان تێداگێڕاو ستاڵۆنتش پاڵێورا بۆ خه‌ڵاتێكی ئۆسكار به‌ڵام
به‌ده‌ستی نه‌هێنا ، چیرۆكه‌كه‌شی باسی له‌وه ده‌كرد كه لە پاڵەوانیەتیەکی بۆکسێندا کە بە کێشی قوڕس ناودەبرێت (ڕۆکی باڵبۆوا) خزمەتی
(ئەدۆنیس جۆنسەن) دەکات وەکو مامۆستا و ڕاهێنەرێک، کە کوڕی هاوڕێیەکی پێشویەتی بەناوی (ئەپۆڵۆ کرید) تێچوی فیلمه‌كه‌ش ٣٥ ملیۆن
دۆلار بوو، وه داهاته‌كه‌شی گه‌یشته نزیكه‌ی ١١٠ ملیۆن دۆلار.
چیرۆكی به‌شی دووه‌می كردیدیش باس له ئەدۆنیس کرید ده‌كات، كه هەوڵده‌دات بگاتە تۆڵەسەندنە کاتێک شەڕی ڕوو بە ڕوو ده‌کات
لەگەڵ ئەو پیاوەی کە باوکی کوشتووە ، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایش بریاردراوه فیلمه‌كه له ساڵی ٢٠١٨ نمایش بكرێت و مایكڵ جۆردنیش
رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕێته‌وه.
ده‌توانن لێره بینه‌ری به‌شی یه‌كه‌م ببم به‌ژێرنوسی كوردی كه كوردسینه‌ما كاری وه‌رگێڕانی بۆ ئه‌نجامداوه.