نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی به‌شی نوێی فیلمی جه‌نگی ئه‌ستێره‌كان
1937 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- ترایله‌رێكی نوێی فیلمی جه‌نگی ئه‌ستێره‌كان بڵاوكرایه‌وه به‌ناوی (Star Wars: The Last Jedi (2017) كه
فیلمه‌كه له‌لایه‌ن ڕایان جۆنسن كاری ده‌رهێنانی بۆكراوه، كه له پێشتردا كاری ده‌رهێنانی بۆ چه‌ند فیلمه‌كی دیكه كردوه له
گینگترینیشیان فیلمی هاوێژه‌ره (looper) كه له ساڵی ٢٠١٢ نمایشكرا.
چیرۆكی فیلمه‌كه باس له‌وه ده‌كات، كه كاتێك ئه‌و هه‌نگاوێكی درێژتر ده‌چێته پیش زیاتر له فیلمی Star Wars: The Force Awakens
٢٠١٥ ، ڕێی بەردەوام دەبێ لەسەر گەشتە درێژخایەنەکەی لەگەڵ فین و پۆی و لوک سکایواڵکەر لە بەزهەمی داهاتوودا.
فیلمه‌كه‌ش له جۆری خه‌یاڵی ، فانتاسی ، ئاكشنه ، واشبڕیاره فیلمه‌كه له ١٥ی مانگی ١٢ ئه‌مساڵدا نمایشبكرێت له جیهاندا و كاتی
فیمه‌كه‌ش خۆی له ١٥٠ خوله‌كدا ده‌بینێته‌وه ، شایه‌نی باسه جه‌نگی ئه‌ستێره‌كان (Star Wars) زنجیره فیلمێكی ناوداره و جه‌نگی ئه‌ستێره‌كان
به‌رزبوونه‌وه‌ی هێزه‌كه له ساڵی ٢٠١٥ توانی ببێت به سێهه‌م پڕداهاترین فیلمی مێژوو كه توانی دوو ملیار دۆلار كۆبكاته‌وه و ته‌نها بودجەی
200 ملیۆن دۆلاریشی بۆ تەرخانکراوبوو.
ڤیدیۆ ده‌توانن بینه‌ری ترایله‌ری فیلمه‌كه‌بن