دين ديڤلين باسی (geostorm) ده‌كات
4751 جار بینراوە
کوردسینه‌ما- ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مێریکای دین دیڤلین، له نوێترین چاوپێکه‌وتنی کۆمه‌ڵێک شتی ده‌رباره‌ی فیلمه نوێیه‌که‌ی
ئاشکراکرد، به‌ناوی (geostorm) ده‌رهێنه‌ره ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵنیه‌که له باره‌ی فیلمه‌که‌ی ڕایگه‌یاند : یه‌کێکه له خۆشه‌ویسترین فیلمه‌کانی،
که کاری ده‌رهێنانی بۆکردوه و فیلمه‌کی ته‌واو جیاوه‌زه، هه‌روه‌ها زۆر به وردی له سه‌ره‌تا تا کۆتایی کاریان تیایدا کردوه و چاوه‌ڕوانی
سه‌رکه‌وتنێکی زۆر باشیشی لێده‌کات له تاواوی شاشه‌کانی نامیشدا.
چیرۆکی فیلمه‌که باس له‌وه ده‌کات کاتێک هێڵی ئەو سەتەلایتانەی دروست کراون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەرگەهەوا تێک ئەچن و دەست
ئەکەن بە هێرشکرد بۆ سەر زەوی، ده‌بێت بە پێشبڕکێیەک لەگەڵ کاتتدا بۆ نەهێشتنی کێشە گەورەکە پێش ئەوەی geostorm هەموو
شتێک بسڕێته‌وه و له‌ناوی ببات.
فیلمه‌که له جۆری هەستبزوێن و ئاکشنه، به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی وابڕیاره له به‌رواری ٢٠١٠٢٠١٧ له سینه‌ماکانی جیهان نمایش بکرێت ،
به‌ڵام رۆژێک زووتر له هه‌ریه‌که له ده‌وڵه‌تانی نێجیریا و ڕوسیا نمایش ده‌کرێت.
ڤیدیۆ : بینه‌ری ترایله‌ری فیلمه‌که‌بن