نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی نوێترین به‌رهه‌می دێنزڵ واشینگتن
1689 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ساڵی ٢٠١٨ دا نوێترین فیلمی ئاكته‌ری ناوداری ئه‌مێریكای دێنزڵ واشینتن نمایش ده‌كرێت،
به‌ناوی {The Equalizer2} كه ته‌واوكه‌ری به‌شی یه‌كه‌می فیلمه‌كه‌یه، كه له ساڵی ٢٠١٤ نمایشكرا به‌ناوی The Equalizer .
چیرۆكی به‌شی یه‌كه‌می فیلمه‌كه باسی له پیاوێک ده‌كرد، که پێیوابوو ڕابردووی خۆی له‌بیرکردووه و ده‌ستتی به ژیانێکی نوێ کردووه ،
شه‌وێک کچێک ده‌ناسێت، که له‌ژێر ده‌ستی باندێکی له‌شفرۆشی ڕووسیه ، ئه‌ویش نایه‌وێت هه‌روا بوه‌ستێت ، ناچاره یارمه‌تی ئه‌و کچه
بدات و ڕزگاری بکات له ژێرده‌ستی ئه‌م بانده ڕووسیه، وه‌له‌لایه‌ن ئه‌نتۆنی فۆکوا كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدرابوو.
چیرۆكی به‌شی دووه‌میش لەگەڕانەوەیەکدایه بۆ فیلمەکەی ساڵی ۲۰۱٤ٚ {The Equalizer} کە لە زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی وەرگیراوە
دەربارەی لێکۆڵەرەوەیەکی دەست لەکار کێشاوەیه، کە چه‌كی هەڵگرتووە بۆ تۆڵە کردنەوە ئه‌و ڕوداوه‌نه‌ی به‌سه‌ریداهاتووه له ڕابردوودا
و ئه‌م به‌شه‌ش دووباره له‌لایه‌ن ئه‌نتۆنی فۆکوا كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیش وابڕیاره فیلمه‌كه له ١٠\٨\٢٠١٨ له سینه‌ماكانی جیهاندا نمایشبكرێت و له جۆری تاوانكاری و ئاكشن ده‌بێت و بۆدجه‌ی
ته‌رخانكراوی فیلمه‌كه‌ش تا ئێستا دیارینه‌كراوه ، بۆ وه بیرهێنانه‌وه‌ش بودجەی تەرخانکراوی به‌شی یه‌كه‌م 55 ملیۆن دۆلار بوو داهاته‌كه‌شی
گه‌یشته ١٩٢ ملیۆن دۆلار.