close-icon

چوونەژوورەوە

دووەمین خوولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی کۆتاییهات ..

1154 جار بینراوە

دووەمین خوولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی کۆتاییهات ..

سەرەرای زۆربوونی قەیران و ڕێگریەکان شاری سلێمانی توانی بۆ دووەمین جار بە سەرکەوتوانە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی هونەری ئەنجامبدات و سەرنجی هونەرمەندان و بەژداربووانی فێستیڤاڵ لە وڵاتانی جیهانەوە ڕابکشێت .
لەم خوولەی فێستیڤاڵدا کە ماوەی حەوت ڕۆژی خایاند چەندین چالاکی هونەری تیادا ئەنجامدرا و دواتریش باشترین و جوانترین بەرهەمە بەژداربووەکانی فێستیڤاڵ خەڵاتکران ، شایەنی باسە ڕێژەیەکی بەرچاو هونەرمەند لە دەرەوە و ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بەژداریانکردبوو و بەرهەمەکانیان پێشکەشکردبوو ، هەرچەندە بە هۆی بڕیارێکی ناڕەوای حکومەتی ناوەندی و وەستاندنی گشت گەشتێکی ئاسمانی لە شاری سلێمانی ڕێژەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان نەیانتوانی ڕاستەوخۆ بەژداری فێستیڤاڵ بکەن و سەردانی سلێمانی بکەن لە ڕۆژانی بەڕیوەچوونی فێستیڤاڵ ، بەڵام ئەمە نەبووە ڕێگر بۆ گەیشتنی بەرهەمەکانیان و هەر زوو تەواوی فیلمە بەژداربووەکان ئامادەکرابوون لەلایەن ستافی تایبەت بە فێستیڤاڵەوە و لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵدا نماییشکران ، ئەمەش جێگای دەستخۆشیە بۆ ستاف و ئامادەکارانی فێستیڤاڵ چونکە لەچاو خوولی یەکەمدا کە هیوا دەخوازرا قەیرانەکان
کەم ببنەوە بەڵام نەک کەم نەبوونەوە بگرە زۆرتریش بوون و چەندین ئابڵوقەی سیاسی و ئابووری بەسەر هەرێمدا سەپێنرا بەڵام ئەمانە هیچی نەبوون بە ڕێگر لەبەردەم سەرکەوتنی فێستڤاڵدا .
لەم خوولەشدا بە هەمان شێوەی خوولی پێشوو ( کوردسینەما ) وەک سپۆنسەر و هاوکارێکی فێستیڤاڵ بەژداری کرد و خۆشبەختانەش هەموو کارەکان بە سەرکەتووی بەڕێکران و جێی ڕەزامەندی زۆرینە بوون ئەمەش گەورەترین شانازیە بۆ ( کوردسینەما ) کە توانیەتی لە دوو خوولی فێستیڤاڵدا جێدەستی هەبێت ببێت بە بەشێک لەم دەستکەوتە پڕ بەهاو بەنرخەی شاری سلێمانی ، هەموو ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای مەستی فیلم کە بۆ هەردوو خوولەکە ( کوردسینەما )یان هەڵبژارد بۆ هاوکاریکردن ئێمەش وەک خۆمان ڕێز و پێزانینی تایبەتمان هەیە بۆ مەستی فیلم و لە دڵەوە هیوا دەخوازین کارەکانیان هەمیشە لە گەشەکردن و بەرەو پێشچووندا بێت هەتا ئێمەش هاوکاریمان پێ بکرێت لەگەڵیان دەبین و بە هەموو شێوەیەک پشتگیریان دەکەین