نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی فیلمه نوێیه‌كه‌ی کیانۆ ڕیڤس
6089 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- دوای نمایشكرانی سێ فیلمی کیانۆ ڕیڤس له ساڵی ٢٠١٧ دا، جارێكی دیكه یه‌كه‌مین ترایله‌ری فیلمێكی نوێی بڵاوكرایه‌وه
به‌ناوی فیلمی (Replicas) واش بریاره فیلمه‌كه له‌م ساڵدا نمایش بكرێت ، به‌ڵام هێشتا رۆژ و مانگی نمایشكردنه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه.
چیرۆكی فیلمه‌كه باس له زانایەکی بایۆلۆجی سەرکێش ده‌كات، کە لەدوای ڕووداوێکی هاتووچۆ خێزانەکەی له‌ده‌ست ده‌دات، وه هه‌وڵ
ده‌دات به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت بیانهێته‌وه بۆ ژیان و زیندویان بكاته‌وه ، ئه‌مه‌ش واده‌كات دژی حکومه‌ت و تاقیگەکان و هێزی پۆلیس و یاساکانی
زانست بوه‌ستێته‌وه.
فیلمه‌كه له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر جيفری ناشمانۆفی ئه‌مێریكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ ، كاری ده‌رهێنانی بۆكراوه و کیانۆ ڕیڤسی به‌ره‌گه‌ز لوبنانی و جۆن ئۆرتيزی
ئه‌مێریكای شانبه‌شانی خانمه ئاكته‌ری به‌ریتانی ئه‌ليس ئیڤی شۆخ و شه‌نگ رۆڵی تێداده‌گێڕن ، بودجه‌ی ته‌رخانكراوه‌ی فیلمه‌كه‌ش گه‌شتۆته ٣٠ ملیۆن
دۆلاری ئه‌مێریكای.
ئه‌م فیلمه‌ش چواره‌م فیلمی کیانۆ ڕیڤسه ، كه له‌ساڵی ٢٠١٧ دا نمایش ده‌كرێت له‌دوای فیلمه‌كانی ( جۆن ویكی به‌شی دووه‌م ، تا سه‌رئێسقان ، SPF-18 )
له گرینگترینیشیان به‌شی دووه‌می فیلمی جۆن ویك بوو، كه توانی سه‌ركه‌وتنێكی تاڕاده‌یه‌ك باش به‌ده‌ست بێنێت كه داهاته‌كه‌ی گه‌یشته نزیكه‌ی ١٠٠ ملیۆن
دۆلار له بۆكس ئۆفیسداو به‌یه‌كێك له باشترین فیلمه ئاكشنه‌كانیش ناوده‌بردرێت و جێژێكی زۆر به هه‌وادارانی هونه‌ری ئاكشن ده‌به‌خشێت.
ڤیدیۆی : بینه‌ری ترایله‌ری فیلمه‌كه‌بن