ليام نيسن هه‌واڵێكی خۆشی ڕاگه‌یاند
6463 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك هه‌بوو كه گوایه ئاكته‌ری به‌ناوبانگی ئیرله‌ندی ليام نيسن،
به‌یه‌كجاری واز له نواندن ده‌هێنێت له فیلمه ئاكشنه‌كاندا، به‌ڵام ناوبراو ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
ليامی ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ له نوێترین لێدوانی‌دا ڕایگه‌یاند : كه‌وا ئه‌و هه‌رگیز واز له نواندن ناهێنێت له فیلمه ئاكشنه‌كاندا و
به‌نیازی خانه‌نشین بوون نییه له‌و بواره‌دا و ته‌نها بۆماوه‌یه‌ك به‌پێویستی زانیوه پشوو وه‌ربگرێت، وه دوور بكه‌وێته‌وه و
دڵنیایشیدا دووباره ده‌گڕێته‌وه بۆ كاركردن له فیلمه ئاكشنه‌كاندا.
هه‌روه‌ها ئاكته‌ری ناوبراو له ٢٩ مانگی ٩ی ئه‌مساڵ نوێترین فیلمی نمایشكرا به‌ناوی "Mark Felt"، كه باس لە بریکارێکی ئێف بی ئای دەکات
بەناوی ماڕک فێڵت (لیام نیسن) کەوا هەڵدەستێ بە دزەپێکردنی زانیاری هەستیاری ئێف بی ئای دەربارەی ئابڕووچونەکەی واتەرگەیت بۆ ڕۆژنامەکان.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش هه‌وادارانی سینه‌مای كرد به دووبه‌ش، به‌شێكیان پێیان وایه ده‌بوو زووتر وازبهێنێت و زیاتر له فیلمی درامی رۆڵبگێڕێت ،
به‌شه‌كه‌یتریش دڵخۆشن به‌هه‌واڵه‌كه‌و چاوه‌ڕوانی فیلمی زیاتری ئاكشن ده‌كه‌ن له ناوبراو، به‌تایبه‌تی به‌شێكی تازه له فیلمی (taken) ڕفێندراو،
كه زنجیره فیلمێكی ئاكشن و هه‌ستبزوێنه و له‌ساڵانی ٢٠٠٨ ، ٢٠١٢، ٢٠١٤ ، سێ به‌شی لێ نمایشكراوه و سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ست هێناوه.
ليام نيسن ئاكته‌ری به‌ره‌گه‌ز ئیرله‌ندی له به‌رواری ٧\٦ ساڵی ١٩٥٢ له ئیرله‌ندای باكور له‌دایكبووه و ساڵی ١٩٩٤ له‌گه‌ڵ ناتاشا ريچاردسۆن ژیانی
هاوسه‌رگیری پێكهێناوه، كه ناتاشای ئینگلیزی له ساڵی ٢٠٠٩ كۆچی دوای كردوه و خاوه‌نی دوو كوڕن به‌ناوه‌كانی مایكڵ نيسنی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ
و دانیاڵ نيسنی ته‌مان ٢١ ساڵ