نوێنەری وێنەگرتنی زنجیرەی ناركۆس كوژرا
6758 جار بینراوە
كوردسینه‌ما-کارلۆس مونێز، نوێنەری وێنەگرتنی زنجیرەی ناركۆس لە کاتی سەرقاڵبوونی بەشی چوارەمی نارکۆس، لە مێکسیکۆ سیتی
کوژرا، نوێنەری وێنەگرتن فیلمێك یاخود زنجیره‌یه‌ك پێشتوەختە ده‌نێردرێت بۆ جێگایەک بۆ ئەوەی وردبینی بکات بۆ شوێنەکە و بزانێت
کەڵکی وێنەگرتنی فیلمەکە یاخود زنجیه‌ره‌كه‌ی هەیە یانیش نا، كارلۆسیش له شاری مێكسیكۆ له كاتی سه‌رقاڵ بوون بۆ دیاری كردنی شوێنێك
بۆ وێنه گرتنی وه‌رزی چواری ناركۆس كوژراوه و گوامان ده‌كرێت مافیاكانی شاره‌كه ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامدابێت.
نارکۆس یان بازرگانی ماددەی هۆشبەر (بە ئینگلیزی: Narcos) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەمەریکییە لە جۆری تاوانکاری و دراما، لە ٢٨ی ئۆگەستی
٢٠١٥ یەکەم ئەڵقەی لەسەر تۆڕی نێتفلیکس لێ پەخش کرا. زنجیرەکە لەلایان هەریەکە لە کریس بڕانکاتۆ و کارلۆ بێرناردەوە درووستکراوە و چیڕۆکەکەشی سەرچاوەی لە کارەکانی مافیای کۆڵۆمبی پابلۆ ئیسکۆبارەوە گرتووە. تائێستاش سێ وه‌رز له زنجیره‌كه په‌خش كراوه.
کارلۆس مونێزی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ جیا له ناركۆس له چه‌ندین فیلمی به‌ناوبانگی دیكه‌ش كاری كردوه له دیارترینیشیان فیلمه‌كانی (Spectre ، Fast and Furious 6)
وێنه : کارلۆس مونێز