تارۆن ئێگەرتۆن به لێدوانێك هه‌وادارانی كینگسمان ده‌خاته ترسه‌وه
5495 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- وابڕیاره به‌شی دووه‌می فیلمی ناوداری كینگسمان له به‌رواری ٢١\٩\٢٠١٧ واتا له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا نمایش بكرێت ،
فیلمی كینگسمان له جۆری سه‌ركێشی و ئاكشنه و چیرۆك و په‌یامی فیلمه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك نزیكه له چیرۆك و په‌یامی فیلمی جه‌یمس بۆند.
به‌شی یه‌كه‌می فیلمه‌كه له ساڵی ٢٠١٤ نمایشكرا به ته‌رخانكرانی بودجه‌ی بڕی ٨١ ملیۆن دۆلار و نزیكه‌ی نیو ملیار دۆلاریش قازانجی كرد له
سینه‌ماكانی جیهاندا، ئه‌و خاڵه‌شی وایكردوه فیلمه‌كه زیاتر سه‌ركه‌وتووبێت ئه‌وه‌یه كه‌وا سه‌رجه‌م كاستی فیلمه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاستی مه‌شقیان
له‌سه‌ر كاری نهێنی و سیخوری كردوه بۆ ڕۆڵگێران له فیلمه‌كه‌دا.
له‌م به‌شه نوێییه‌ی فیلمه‌كه‌دا تارۆن ئێگەرتۆن، له‌لایه‌ن کۆڵن فێرزی مامۆستای به‌ئه‌زمون ڕێنوێنی كاری سیخوڕی ده‌كرێت ، به‌ڵام تارۆن
ئێگەرتۆن له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ، كه ئه‌و له كاری سیخوریدا سه‌ركه‌وتوو نابێت له كاتێكدا له پێشتردا ڕوڵی سیخوری گێڕاوه ، ئه‌م
لێدنوانه‌ش دوودڵی و ترس و نائارامی خستۆته دڵی هه‌وادارانی فیلمه‌كه‌وه و بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیان.
ده‌توانن لێره‌دا بینه‌ری ترایله‌ری به‌شی دووه‌می فیلمه‌كه ببینن