ئەنجلینا جولی باسی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ده‌كات
12462 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- خانمه هونه‌رمه‌ندی ناودار ئەنجلینا جولی، له نوێترین لێدوانی بۆ ماڵپه‌ری ده‌یلی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی، چه‌ند نهێنیه‌كی
ئاشكراكرد و باسی نه‌خۆشیه‌كه‌ی خۆی و دۆخی ئێستاشی كرد.
جۆلی سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیه‌كه‌ی خۆی ڕایگه‌یاند : جەستەی تووشی شکست هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوڕساییەکی زۆری لەسەربووە،
چوونكه حه‌ز به ته‌نیای ناكات و ناشیه‌وێت به‌ته‌نیا بمێنێته‌وه چوونكه ته‌نیای شتێكی زۆر ناخۆش و قورسه بۆ مرۆڤ به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام
ھەوڵیداوە دڵخۆشبێت و ئێستاس دۆخه‌كه له ژێر ده‌ستی خۆیدایه بۆ تێپه‌ڕاندنی كاته قورسه‌كانی ژیانی.
له نوێترین هه‌نگاویشدا خانمه هونه‌رمه‌ند خانویه‌كی بۆ خۆی و شه‌ش منداڵه‌كه‌ی به‌كرێ گرتووه له ولایەتی کالیفۆرنیا به ناوی كۆشكی
ھیدن ھیلز و به كرێی مانگانی ٣٠ هه‌زار دۆلار ، ئه‌م هه‌نگاوه‌شی له‌پێناو دووركه‌وتنه‌وه له هاوسه‌ری پێشوی ناوه كه ئه‌ویش براد پیتی
ئاكته‌ری ناودار بوو.
ئەنجلینا جولی له ساڵی ١٩٧٥ له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مێریكا و له شاری لۆس ئه‌نجیلۆس له‌دایكبووه, جولی و براد لە دوای 12 ساڵ
پەیوەندی، لەسەر داوای ئینجلینا جیابوونەوە و كۆتاییان به په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان هێنا.
وێنه‌ی خانووه نوێیه‌كه‌ی جولی