دانیاڵ کرایگ هه‌واڵه خۆشه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند
5782 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو ئاكته‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانی دانیاڵ کرایگ ڕایگه‌یاندبوو، كه‌وا چیتر ڕۆڵی
"جەیمز بۆند" به‌رجه‌سته ناكات ، له سه‌رو به‌ندی گه‌ڕان بۆ دیاریكردنی ئەكتەرێكی نوێ بۆ ئه‌و ڕۆڵه چه‌ند هه‌واڵێك بڵاو
بووه وه كه ئاماژه‌یان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیال ده‌كرد بۆ رۆڵه‌كه‌ی.
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له كۆتاییدا دانیاڵ کرایگ هه‌واڵێكی خۆشی به‌هه‌وادارانی دا‌و له زاری خۆیه‌وه له دواین به‌رنامه‌ی
ته‌له‌ڤیزیۆنی ئاشكرای كرد، كه‌وا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ رۆڵگێران له فیلمی "جەیمز بۆند" وه ئه‌وه‌شی دركاند كه ئه‌مه دواین رۆڵگێڕانی
ده‌بێت بۆ فیلمه‌كه و چیتر ئه‌و كاره ناكاته‌وه.
"جەیمز بۆند" كارەتەرێكی پۆلیس یەو لە ناوەڕاستی سەدەی رابردووەوە زنجیرەیەك فیلمی لەبارەوە بەرهەمهێنراوە، دانیالیش
وه‌ك خۆی به‌ژداری له ٤ به‌شی فیلمه‌كه كردوه و به‌شی پێنجه‌میشی ده‌بێت به كۆتا به‌ش كه ناوبراو به‌ژداری تێداده‌كات،
بڕیاریشه له ساڵی ٢٠١٩ نمایش بكرێت.