close-icon

چوونەژوورەوە

بۆ یەکەمجار چیڕۆکی دزەپێکراوی ئەڵقەی حەوتەم و کۆتایی ئەم وەرزە بخوێنەوە / سپۆیلەر

5474 جار بینراوە

وەرزی حەوتەمی زنجیرەی گەیم ئۆف ثرۆنز بەدەست دزەپێکردنی چیڕۆک و ئەڵقەکانی زنجیرەکەوە دەناڵێت ، دوای پەخشکردنی ئەڵقەی چوارەم و پێنجەم لەلایەن هاکەران و بە هەڵە پەخشکردنی ئەڵقەی شەشەم لەلایەن خودی کەناڵی "HBO " ، هەر ئەوەندەش ڕووینەداوە ، ئاشکرابوونی چیڕۆکی یەکە بە یەکەی ئەڵقەکانیش دوو مانگ لەمەوبەر ڕوویدا ، و دوای خوێندنەوەی سکریپتی ئەڵقەی شەش چەند ڕۆژێک بەر لەدەرچوونی ئەڵقەی شش و بینینی ئەڵقەکە دوای بڵاوبوونەوەی ، هەموو ڕووداوەکان دەقاودەق وەک خۆیان ڕوویانداوە ، بۆیە بۆ ئەو کەسانەی حەزدەکەن دەتوانن ئێستا بزانن کۆتایی ئەم وەرزە چۆن دەبێت ، ئەمیش چیڕۆکەکەمان لە هەمان سەرچاوەوە بۆ هێناون کە چیڕۆکی ئەڵقەی شەشی بڵاوکردەوە.

[بۆیە تکایە ئەمەی خوارەوە سپۆیلەرێکی گەورەیە و ئەگەر ناتەوێت لێت سپۆیل بێ ، چاوەڕێی ئەڵقەی کۆتایی بکە لە ٢٧ی مانگ]

ئەڵقەی کۆتایی ئەم وەرزە بەمشێوەیە دەبێت :

[وینتەرفێڵ]
سانسا فەرمانی کوشتنی لیتڵفینگەر دەردەکات لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی وینتەرفێڵ، لەم نێوەندەدا بڕان یارمەتی سانسا دەدات تاکو ناو ناخی لیتڵفینگەر ببینێ و پیلانە شەڕانگێزەکانیشی بۆ ئاشکرا دەکات ، و ئاریا فەرمانە کوشتنەکە بەدەستی خۆی جێبەجێ دەکات بەهۆی ئەو چەقیۆیەی کە لیتڵفینگەر دای بە بڕان و بڕانیش بە ئاریای دایەوە ، بەر لە کوشتنی سانسا بە لیتڵفینفەر دەڵێت "سوپاس بەڕێز بەیلیش ، سوپاس بۆ وانەکانت هەرگیز لەیادیان ناکەم".لیتڵ فینگەر دەیەوێت بە زمانلووسیەکەی سانسا ڕازیبکات و دەڵێت سانسا ، بەڵام بەر لەتەواوکردنی قسەکەی ئاریا ، چەقۆیەک لەملی دەدات.
کەس لە هۆڵەکە نایەتە دەنگ و بەمردنی لیتڵ فینگەر دڵتەنگ نابن
لە ئەڵقەی شەش بینیمان کە سام قەڵاکە جێدێڵێت.لەم ئەڵقەدا دێتە وینتەرفێڵ و بەیەکەوە بۆیان دەردەکەوێ کە جۆن کوڕی ڕەیگار و لایانایە و لەڕاستیدا ناوی "ئەیگن تارگێریان"ە ، و هاوسەرگیری باوانی لە دۆڕن کراوە و فەرمی بووە ، بۆیەش جۆن کوڕێکی یاساییە و زۆڵ نییە!


 [لەنێو کەشتیەکەی دەنێریس]
جۆن و دەنێریس بەیەکەوە دەخەون و دەبنە خۆشەویستی یەکدی.

[کۆبوونەوەکەی دڕاگن-پیت/کینگس لاندین]
لێرەدا نزیکەی ١٧ کەسایەتی سەرەکی زنجیرەکە کۆدەبنەوە ، و دوای ئەوەی هاوند واکەرەکە ئەهێنێت ، هەمووان باوەڕ بە هەبوونی مردووەکان دەکەن و بڕیار یەکڕیزی سوپاکانیان دەدەن ، لەسەرووی هەمووشیانەوە سێرسی بەڵێنی ناردنی سوپاکەی بۆ باکوور دەدات.

(لێرەدا پەڕەیەکی چیڕۆکەکە نەدزراوە ، بۆیە بەشێکی قسەکانی کۆبوونەوەکە بەنهێنی ماوەتەوە)

[دوای کۆبوونەوەکەی دڕاگن-پیت/کینگس لاندین]
سێرسی لێرەدا پێیوایە بە هاتنی واکەرەکان خۆی سوودمەندی یەکەم دەبێت ، چونکە واکەرەکان هەموو دوژمنەکانی بۆ لەناودەبەن ، هەربۆیەش پیلانەکەی خۆی بە جەیمی دەڵێت و ڕایدەگەیەنێت کە بەڵێنەکەی ناباتە سەر ، بەڵام جەیمی ئەمەی بەدڵ نابێت و لێی یاخی دەبێت.
جەیمی کینگس لاندینگ جێدێڵێت بەجلێکی مەدەنیەوە و بڕۆن لەگەڵی نابێت ،دەکرێ بڵێین کە نیشانەی پشتکردنە لە پۆستەکەی. لەم کاتەدا بەفرێکی بچووک دەبینێت کە دەبارێت ، کە ئەمەش دەریدەخات زستان گەشتە باشووریش.جەیمی بەردەوامدەبێت بەرەو باکوور دەڕوات بەمەبەستی بەشداریکردن لە جەنگە چارەنووسازەکەدا لەنێوان مرۆڤەکان و مردووەکان.

[کۆتا دیمەن ، لای دیوارەکە]
نایت کینگ دیوارەکە تێکدەشکێنێت بەهۆی ئەژدیهاکەی دەنێریس "ڤیسەریۆن و واکەرەکان بەڕێدەکەون بەرەو وینتەرفێڵ.