!گەیم ئۆف ثرۆنز : گەورەترین نهێنی لە ئەڵقەی پێنچ ئاشکرا کرا
3352 جار بینراوە
سپۆیلەر : گەر ئەڵقەی پێنجەمی وەرزی حەوت "ئیستواچ"ت
نەدیوە ئەم بابەتە مەخوێنەوە!
ئەڵقەی ئەمجارەی گەیم ئۆف ثرۆنز یەکێک لە گەورەترین
نهێنیەکانی بۆ ئاشکرا کردین ، بەڵام ئەمجارەیان لەلایەن ئەژدیهاکان یاخود سوپاکەی
سێرسیەوە نەبوو.لەجیاتی ئەوە لەڕێگای "گیلی"ەوە بوو.
لەکاتێکدا ساموێل تارلی لەم ئەڵقەدا باوک و براکەی
بەشێوەیەکی بێ بەزەییانە سوتێنران ، بەڵام خۆی لە قەڵاکە خەریکی نوێکردنەوەی کتێبە
کۆنەکان بوو.لەوکاتەدا "گیلی" هاوسەری خەریکی خوێندنەوەی کتێبێک بوو کە
تایبەت بوو بە تۆمارەکان کە لەلایەن سێپتێکی بەرزەوە نووسرابوون و گیلی دەپرسێت: "ئانولمێنت
چییە؟" (ئانولمێنت هاوشێوەی تەڵاقدانە) ، هەرچەندە پرسیارەکەی زۆر بەهێمنی
کرد ، بەڵام پرسیارەکەی بووە جێگای سەرنج کاتێک ناوی شازادە "ڕاگەر"ی
(ڕەیگار لەڕاستیدا) هێنا کە بۆنەیەکی تایبەتی لە "دۆڕن" بۆ ڕێکخرابوو بۆ
پشتکردن لە هاوسەرە یاساییەکەی و مارەکردنی کەسێکی تر.لەم کاتەدا سام قسەکە بە
جیلی دەبڕێت ، هەربۆیەش بینەران نەیانتوانی زانیاری زیاتر بزانن .....
شازادە ڕاگەر کە دەکاتە "شازادە ڕەیگار
تارگێڕیەن" باوکی یاسایی و نهێنی جۆن سنۆوە ، و دەکرێ ئەمە ئاماژەیەکی تر بێت
بۆ بیردۆزی " ڕایگار + لایانا = جۆن" کە دەڵێت ڕەیگار بەنهێنی دایکی
جۆنی مارەکردووە ، و دووبارە بیردۆزەکە زۆر
بەڕوونی پشت ڕاست دەکاتەوە.ئەوەی زۆر جێگای سەرنجە بەپێی ئەم ئاهەنگە نهێنیە بێت
کەواتە مارەکردنەکە فەرمی بووە ، هەربۆیەش بەمشێوەیە "جۆن" دەبێتە
میراتگرێکی/جێگرێکی تەختی حەوت شانشینەکە بە مافی خۆی ، و جۆن دەکرێ "ئەو
شازادە بێت کەوا بەڵێنی پێدراوە" لە پێشبینیەکەی "مێلیساندرێ" کە
بڕوای پێ هەیە.هەربۆیەش جۆن مافی وەرگرتنی تەختەکەی زیاترە لە دانی بەوپێیەی
دەنێریس خوشکی بچووکی ڕەیگارە ، و بەشێوەیەکی سەیرتر بڵێین ، پووری جۆنە. هەر
منداڵێکی یاسایی ڕەیگار مافی وەرگرتنی تەختەکەی هەبووە دوای ماد کینگ ، بەڵام جۆن
تاکە منداڵی ڕەیگار نەبووە ، ئایا کێشەی بۆ درووست دەبێت؟
ئەم وەڵامەمان لە وەرزی ڕابردوو بۆ دەرکەوت کە تایبەت بوو بە سەردەمی کودەتاکەی
ڕۆبەرت بەراثیەن.پاسەوانەکانی ڕەیگار لەنێویاند نێد ستاڕک ، لەکاتی کودەتاکەدا
لەدەرەوەی تاوەری جۆی پاسەوانیەتی لایانایەن دەکرد ، هەرچەندە دەبوایە ئەم
پاسەوانانە لەلای "ئێلیا ماڕتێل" بوونایە کەوا هاوسەری یەکەمی ڕەیگار بوو
، بەڵام وادیارە بەفەرمانی ڕەیگار لەلای لایانا جێگیر کرابوون ، ئەمەش دەریدەخات
کە ڕەیگار لایانای زیاتر خۆشویستووە لە ئێلیا.ڕەیگار دوو منداڵی لە ئێلیا هەبوو ،
کە ئەوانیش ڕەینس و ئەیگن تارگێریێن بوون ، کە هەردووکیان لەلایەن "گرێگر
کلیگەین" ناسراو بە " ذە ماونتن" کوژران کە ئەوان لە جۆن لەپێشتریش
بوون بۆ تەختەکە ، بەڵام بەهۆی مردنیان جۆن لەمەشدا کێشەی بۆ درووست نابێت.
جگە لە هەموو ئەمانەش ،لە دیمەنێکی تردا جۆن دەست لە
ئەژدیهاکەی دەنێریس دەدات ، کە دەکرا لەوکاتەدا دەنێریس فەرمانی ئاگربەردانی لە
جۆن دابوایە و دەرکەوت کە جۆن دەسوتێ یاخود نا ، هەرچەندە ئەمەش نابێتە پێوەر
بەوپێیەی کە هەموو تارگێریەکان جەستەیان بەرگەی ئاگر و گەرمی ناگرێت ، وەک چۆن
بینیمان کە براکەی دەنێریس مرد.
دوور لەمانەش چەندین بیردۆزی جیاواز و لێکدانەوەی جیاواز هەفتانە بڵاودبێتەوە وەک:
١.ئایا جێندری مافی بوون بە پاشایەتی هەیە؟
٢.بڕان خۆی لەئەسڵدا نایت کینگە ؟
٣.ئایا تیریەن خیانەت لە دەنێریس دەکات ؟
ئەمانەش هەمووی قسەی فانەکانن کەوا هەفتانە زۆرترین باسی لێوەدەکرێت.
لەکۆتاییدا ئەوە ماوەتەوە بڵێین کە ئەڵقەی داهاتوو
جەنگێکی هاوشێوەی هاڕدهۆم دەبینینەوە و تیمەکەی جۆن سنۆ و برەذەرهوود تووشی
کێشەیەکی زۆر دەبنەوە لەو ئەرکەی کە دەیانەوێت واکەرێک بهێننەوە، و یەکێک لەو
کەسانەش کە مردنی نزیک بۆتەوە بریتیە لە لیتڵفینگەر کەوا ئاریا بەووردی چاودێری
دەکات ، لە قەڵای دراگنستۆنیش پێویستە تیریەن هەوڵبدات ڕێگایەک بدۆزێتەوە تاوەکو
دەنێریس"گوێی بۆ بگرێت".ئەڵقەی داهاتووی گەیم ئۆف ثرۆنز لە ٢٠ی مانگ پەخش
دەکرێت و کاتژمێر ٦ دەگاتە تۆڕەکانی ئینتەرنێت.