كه‌ناڵی " ئەیچ بی ئۆ" هه‌واڵێك له‌باره‌ی درامای گەیم ئۆف سرۆنز به‌درۆ ده‌خاته‌وه
4502 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- ساڵانە چەندین كۆمپانیا گەورەكانی بەرهەمهێنانی فیلم روبەڕوی گرفتی دزه پێكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌بنه‌وه
و زیانێكی زۆریان پێده‌گات ، له دواین ڕوداویش تۆڕی تەلەفزیۆنی به‌ناوبانگی " ئەیچ بی ئۆ" تووشی ئه‌م گرفته بووه، لە ئێستادا
زنجیرەی چواره‌م و پێنجه‌می وەرزە نوێكەی درامای بەناوبانگی " گەیم ئۆف سرۆنز" دزەیپێكراوه و زنجیره‌ی چواریش به‌رله كه‌ناڵه‌كه
بڵاوكرایه‌وه و له ئێستاشدا هاككه‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زنجیره‌ی پێنج ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بڕه پاره‌یه‌كیان پێنه‌درێت له‌به‌رامبه‌ردا.
له‌و باره‌یه‌وه تەلەفزیۆنە به‌ناوبانگه‌كه هاككرانه‌كه‌ی پشتڕاستكردەوە ، ڕاشیانگه‌یاند زۆر به‌جدی كارده‌كه‌ن تا سه‌رچاوه‌ی دزه‌په‌كردنه‌كه
بدزۆنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌توندی رێگری ده‌كه‌ن له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كارانه.
سه‌بارتی به‌وه‌ی له نوێترین هه‌واڵه‌كان ئاماژه به‌وه كراوه هاككه‌ران سه‌رجه‌م زنجیره‌كانی وه‌رزی نوێییان هاككردوه، تەلەفزیۆنەكە ئه‌و
هه‌واڵه‌ی به درۆ خسته‌وه و ئاشكرایكرد ، ئه‌وان دوو تێرابایت داتای تەلەفزینۆنەكه‌یان بردوە، له‌و رێژه‌یه‌ش ته‌نها زنجیره‌ی چوار و پێنج یان
بردوه و زنجیره‌كانی تر پارێزراون و خۆشبه‌ختانه نه‌كه‌وتونه‌ته ده‌ست هیچ هاككه‌رێك.
سه‌باره‌ت به هاككرانی زنجیره‌كه بینه‌رانی ده‌بنه دووبه‌ش ، به‌شێكیان ده‌ست خۆشی له هاككه‌ران ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كاره و به‌شێكی
دیكه‌ش هێرشی توند ده‌كه‌نه سه‌ریان و پێیان وایه زنجره‌كه له كاتی خۆی نمایشبكرێت به‌چێژتره، تا كه‌ناڵه‌كه په‌خشی نه‌كات
بینه‌ری نابن ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌ركێكی ڕه‌وشتی و ڕێزگرتن له سینه‌ما.
نوسه‌ری بابه‌ت : جوانڕۆ به‌كر