ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر که‌یسه‌که‌ی سه‌نجای دات | که ماوه‌ی 23 ساڵ به‌ده‌ستییه‌وه ناڵاندی!
2846 جار بینراوە
*ئاژاوه‌ی نێوان هیندوو و موسڵمان ساڵی 1992
ئاژاوه [فیتنه] له‌نێوان هیندوو و موسڵمنان له ڕۆژی 6 دیسه‌مبه‌ری 1992 ده‌ستیپێکرد، که به ماڵ سووتاندن و ده‌ستدێژی کردنه سه‌ر موسڵمانه‌کان ده‌ستیپێکرد، [6 دیسه‌مبه‌ر 1992 ڕۆژێکی ڕه‌شه له مێژووی موسڵمانانی هند] هه‌ر تووڕه‌ی ئه‌م ڕووداووه ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که‌ی مومبای هێناوه کایه‌وه! له‌م ئاژاوه‌یه‌دا [شه‌ڕ] 900 که‌س گیانی له‌ده‌ستدا [ 575 که‌سی موسڵمان، 275 که‌سی هیندوو، 50 که‌سی تر ] . به‌هه‌رحاڵ له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌دا بوو، باوکی سه‌نجای دات وه‌کو که‌سێکی سیاسی قسه‌ی بۆ خه‌ڵکی ده‌کرد و هه‌وڵی هێمن کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ی ده‌دا، له‌وکاته‌وه ته‌له‌فۆن بۆ ماڵی سه‌نجای ده‌ستیپێکرد و هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌کرد له‌به‌ر قسه‌کانی باوکی. سه‌نجای ترسی لێ نیشت، ده‌ترسا ئه‌ندامێکی خێزانه‌که‌ی شتێکی لێ به‌سه‌ربێت، لای دوو هاوڕێی نزیکی خۆی باسی ئه‌م بابه‌ی کرد، ئه‌و دوو هاوڕێ نزیکه‌ی سانجه‌ی دات، سه‌میر هینگوورا و هه‌نیف کاره‌والا بوون[ به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم | هاو-خاوه‌نی کۆمپانیای Magnum Video بوون]...
* ئاشنا بوونی سه‌نجای دات له‌گه‌ڵ مافیا
له دیسه‌مبه‌ری 1991 دا ئه‌کته‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر-ده‌رهێنه‌ر فیرۆز خان بۆ وێنه‌گرتنی فیلمی Yalgaar ته‌واوی تیمه‌که ده‌بات بۆ #دوبه‌ی[فیرۆز خان خۆی ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌که‌یه] له‌وێ فیرۆز خان سه‌نجای دات به داوود ئیبراهیم ده‌ناسێنێت [داوود ئیبراهیم تاکو ئێستاش زیندووه یه‌که‌م داواکراووه له هندستان، سێیه‌م داواکراووه له لیستی داواکراووه‌کانی ئینته‌رپۆڵ ]، ڕۆژێکیش هه‌رله‌وێ له‌کاتی وێنه‌گرتندا داوود ته‌واوی تیمه‌که ده‌عوه‌ت ده‌کات له‌و ڕۆژه‌وه سه‌نجای ئاشنای جیهانی خراپه‌کاری ده‌بێت. به‌ڵام دوو هاوڕێ نزیکه‌که‌ی سه‌نجای دات واته سه‌میر هینگوورا و هه‌نیف کاره‌والا پێشتر ئاشنای ئه‌و جیهانه بوو بوون! به‌وهۆی ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌وه سه‌نجای پێش ئه‌و ڕووداوانه واژووی له‌سه‌ر فیلمی Sanam کرد که‌له به‌رهه‌مهێنانی کۆمپانیاکه‌ی ئه‌وان بوو، له 1997 نمایشکرا. ماوه‌ی ئاژاوه‌که [6 دیسه‌مبه‌ر 1992 تاکو 26 یه‌کی 1993]
* ته‌واوکردنی چیرۆکه‌که‌ی سه‌ره‌وه
کاتێک سه‌نجای دات باسی بابه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌له‌فۆنه‌که ده‌کات بۆ ئه‌و هاوڕێیه‌ی، ئه‌وان پێی ده‌ڵێن که ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت چه‌کی بۆ ده‌هێنن، سه‌نجای ده‌ڵێت سه‌ره‌تا ئه‌وه‌م پێ باش نه‌بوو به‌ڵام که ئه‌وان سووربوون منیش ڕازی بووم، له ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌کی 1993 شه‌وێک کاتژمێر 9:00 بۆ 9:30 بوو، سه‌میر و هه‌نیف هاتن بۆ ماڵی سه‌نجای دات وه ئه‌بوسه‌لیم ــیش له‌گه‌ڵیان بوو[ئه‌بو سه‌لیم مافیایه‌کی دیاره له جیهانی خراپه‌کاری مومبای هه‌روه‌ها پیاوی داوود ئیمراهیمه] هه‌رسێکیان به‌ڵێنیان دا که به‌یانییه‌که‌ی چه‌ک بهێنن بۆ سه‌نجای، به به‌یانیدا ئه‌و سێ که‌سه چه‌کیان هێنا بۆ ماڵی سه‌نجای دات، سه‌نجای خۆی ده‌ڵێت من نه‌مزانی که چ چه‌کێکیشیان بۆ هێناوم که داپۆشرا بوو، پاشان ده‌بینێت سێ چه‌کی AK-56 ی چینی بوو، به‌بینینی چه‌که‌کان سه‌نجای ترسا، گووتی من ته‌نها داوای چه‌کێکم کردووه، سه‌میر و هه‌نیفی هاوڕێی پێیان گووت با چه‌ند ڕۆژێک لات بێت گه‌ر پێویستت پێی نه‌بوو ده‌یبه‌ینه‌وه، سه‌نجای دات یه‌کێک له‌و سێ چه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک گووله‌دا جیا کرده‌ووه، ئه‌وانی تری دانا بۆئه‌وه‌ی بیبه‌نه‌وه، پاش دوو ڕۆژ په‌یوه‌ندی به سه‌میر و هه‌نیفه‌وه کرد بۆ بردنه‌وه‌ی دوو چه‌که‌که ئه‌وانیش بردیانه‌وه.
* ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که‌ی مومبای [12 - 03 - 1993]
گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه‌ی مومبای، که ناوی مومبای گۆڕی بۆ بۆمبای، له‌به‌رواری 12ی مانگی سێ 1993 ڕۆژی هه‌ینی، کاتژمێر 1:40 ده‌قه‌ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێ‌کرد، جۆری هێرشه‌کان به‌سه‌یاره‌ی بۆمب ڕێژکراو بوو، 12 سه‌یاره‌ی بۆمب ڕێژکراوو ئامانجه‌کان ئوتێل و بانک و باڵه‌خانه‌کان و سوپه‌رمارکێت، هتد. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه 257 کووژراویلێکه‌وته‌وه، نزیکه‌ی 1600 بریندار که نیوه‌یان برینداری دۆخی ناجێگیربوون. داوود ئیبراهیم تاوانباره به ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره تیرۆرستییه، هه‌روه‌ها #تایگه‌ر_مێمۆن تاوانباره به‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م چالاکیئیه تیرۆرستییه بووه [تایگه‌ر ئێستاش زیندووه وه داواکراووه له هند، هاوشێوه‌ی تایگه‌ر براکه‌شی تاوانبار بوو به ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاکییه براکه‌ی ناوی یاقووب مێمۆن بوو خۆی ڕاده‌ستی هندستان کرد ده‌یگووت من بێ تاوانم له‌و کاره، به‌ڵام حوکمی سێداره‌ی بۆ ده‌رچوو، سه‌لمان خان به بیستنی حوکمه‌که‌ی چه‌ند جارێک له توویته‌ر به‌رگری لێکرد له یه‌کێ توویته‌کانی گووتی کووشتی یاقووب مێمۆن کووشتنی مرۆڤایه‌تییه، به‌ڵام له 31 حه‌وتی 2015 له‌سێداره درا].
ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ته‌واوکردنی چیرۆکه‌که‌ی سه‌نجای دات، له‌دوای ته‌قینه‌وه‌که زیاتر له 150 که‌س ده‌ستگیرده‌کرێن به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌و چالاکییه تیرۆرستییه، له‌ناو ئه‌و گیراوانه‌دا دوو هاوڕێکه‌ی سه‌نجای داتیشی تێدایه، سه‌نجای له‌وکاته‌دا له هندستان نیه بۆ وێنه‌گرتنی فیلمی aatish 1994 له له‌نده‌ن بووه، که هه‌واڵی گرتنی هاوڕێکانی زانی ترسا که شتێک ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌کانه باس بکه‌ن که بۆ ئه‌ویان هێناوه چونکه مۆڵه‌تی چه‌کی نیه ده‌ترسێت تێوه‌بگلێت، بۆیه به هاوڕێیه‌کی متمانه کراووی کۆنی ده‌ڵێت چه‌که‌که له ماڵه‌که‌ی ده‌ربهێنێت و وونی بکات ئه‌و هاوڕێیه‌ی ناوی یوسف نولوالایه، ئه‌ویش چه‌که‌که له‌ناوده‌بات، پاشان ئه‌و دوو هاوڕێیه‌ی ناوی سه‌نجای ده‌به‌ن لای پۆلیس ده‌ڵێن سه‌نجای داتیش چه‌کی AK-56 له‌ماڵه‌که‌یدایه، پۆلیسی مومبای په‌یوه‌ندی به سه‌نجایه‌وه ده‌کات و سه‌نجای دێته‌وه هه‌رله فڕۆکه خانه له به‌ررواری 19 چوار 1993 ده‌ستگیری ده‌که‌ن، له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه که پۆلیس هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی له‌سه‌رئه‌وه نیه که سه‌نجای چه‌ک له‌ماڵه‌که‌یدا هه‌بووه چونکه که گه‌ڕابوون هیچیان نه‌دۆزیه‌وه، خۆی ددانی به‌وه‌یا ناوه که به‌ڵێ چه‌کیان بۆ هێناوه بۆئه‌و مه‌به‌سته وه چه‌که‌کی له‌ناوداوه له‌ترسان چونکه مۆڵه‌تی نه‌بووه. لێره ته‌نها ڕاگرتنی چه‌ک بێ مۆڵه‌ت نیه، بابه‌ته‌که ئه‌وه‌یه مافیایه‌کی گه‌وره هاتووه‌ته ماڵه‌که‌ت چه‌ک له ماڵه‌که‌تدا هه‌ڵده‌گرێت، که ئه‌وه زانراووه، قورسه بۆ سه‌نجای دات بیسه‌لمێنێت که په‌یوه‌ندی به‌و بابه‌ته‌وه نیه!
له 19 چوار 1993 ده‌ستگیرده‌کرێت.
له 16 ئۆکتۆبه‌ری 1995 به که‌فاله‌تێکی زۆر له‌لایه‌ن دادگای به‌رزه‌وه ئازاد ده‌کرێت، به‌ڵام که‌یسه‌که‌ی داناخرێت.
له نۆڤه‌مبه‌ری 2006 دیسان که‌یسه‌که‌ی ده‌خرێته‌وه سه‌ر مێز له ژێر بڕگه‌یه‌کی تردا ده‌سترگیری ده‌که‌ن تاکو 2007 ، پاشان به که‌فاله‌ت ئازاد ده‌کرێت تاکو 2013 ئه‌مجاره حوکمی 5 ساڵی به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن، وه له کۆتایدا له به‌رواری 25 دوو 2016 به‌ته‌واوه‌تی ئازاد کرا و که‌یسه‌که‌ی داخرا.
ساڵی داهاتوو فیلمه ژیاننامه‌ییه‌که‌ی سانجای دات نمایشده‌کرێت، که ڕانبیر کاپوور کرداری سه‌نجای دات به‌رجه‌سته ده‌کات، هه‌روه‌ها ڕاجکومار هیرانی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که ده‌بێت. چاوه‌ڕوانی شتێکی زۆر نایاب و جوانی لێده‌کرێت.
ئامادەکردنی : شکار هیوا