هۆكار چییه شارۆخان پاڵه‌وانی فیلمه ڕۆمانسیه‌كانه
7331 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- كه‌سایه‌تی شارۆخان ئەستێرەی سینه‌مای بۆڵیوود زۆر داخراوە، شەرمنە و بە زۆری دابڕاوە لە دەربڕینی
ھەستەکانی ناوناخی، ئەمەیش وایکردووە پاڵەوانی فیلمەکان بێت لە ڕووی ڕۆمانسییەوە، چونکە به‌ڕای شارۆخ ئه‌م
شێوازه سه‌ركه‌وتوترین شێوازه بۆ ئه‌وه‌ی ئاكته‌رێك ڕۆڵی ڕۆمانسی بگێڕێت له فیلمێك یاخود درامایه‌كدا، کە ببێتە ھۆی
ڕاكێشانی سەرنجی ھەموو هه‌واداران و بینه‌رانی سینه‌ما.
ناوبراو زیاتری ئاشكراكردوه لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا، کەسێکی زۆر گۆشەگیرە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە، هه‌روه‌ها خراپە
لەڕووی بەستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، بە پێچەوانەی ئەوەی کە لەسەر شاشە دەردەکەوێت، کە كه‌سێكه ڕۆمانیسییەت
بەکاردەھێنێت بۆ پەیوەندییی خۆشەویستییەکانی ژیانی.
ئه‌ستێره هیندیه‌كه له ساڵی ١٩٦٥ له نیو ده‌لهی لەوڵاتی ھیندستان لەدایکبووە، لە کۆتایی ساڵی ھەشتاکان دەستی بەنواندن
کردووە لە زنجیرە دراماکان، هه‌روه‌ها لەساڵی ١٩٩٢ یەکەمین کاری سینەمایی خۆی نمایشكردوه، له ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ جوری خان
ژیانی ھاوسەرێتی پێکھێناوە، و خاوەنی دوو کوڕن به‌ناوه‌كانی ئاریان خانی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و ئابرام خانی ته‌مه‌ن ٤ ساڵ ، هه‌روه‌ها
خاوه‌نی كچێكیشن به‌ناوی سوهانا خان كه ته‌مه‌نی ١٧ ساڵه .