close-icon

چوونەژوورەوە

Jackie Chan جاکی چان

17500 جار بینراوە

چانگ کۆنگ-سانگ ناسراو بە (جاکی چان) لەساڵی ١٩٥٤ لە هۆنگ کۆنگ لەدایک بووە باوکی و دایکی جاکی ناوی (چارلس و لی٠لیچان)ە ، وە جاکی بەمنداڵی نازناوی گوللە طۆپی لێنراوە لەبەرئەوەی منداڵێکی زۆر عەجوول بووە ، تەمەنی گەنجێتی لە خانوویەکی سەربە کونسوڵخانەی ڤیکتۆریا بیک بەسەربردووە.

جاکی چان ئەکتەر و دەرهێنەر و یاریزانی هونەری جەنگی و گۆرانیبێژێکی چینییە، لەتەمەنی ٥ ساڵیەوە دەستی بەکاری سینەمایی کردووە. زیاتر بەشداری لە فیلمی ئاکشن و کۆمیدیدا دەکات وە بە پاڵەوانی شەڕکەرەکان دادەنرێت لە فیلمەکانیدا. جاکی چان لەساڵی ١٩٦٠ کاندا دەستی بە کاری ئەکتەری کردووە و زیاد لە ١٥٠ فیلمیشی هەیە.

لەساڵی ١٩٨٢ جاکی چان ژیانی هاوسەری لەگەڵ (للین فێنگ) پێهاناوە و هەر لەساڵی هاوسەرگیریەکەیاندا منداڵیکیان بووە و ناویان ناوە جایسی کە ئەویش ئەکتەر و گۆرانیبێژە، وەجاکی لەسەر دینی بوودیەکانە.

جاکی چان لەساڵی ٢٠٠٩ دکتۆرای شەرەفی لەلایەن زانکۆی کامبۆدیاوە پێبەخشراوە و جگە لەوەش جاکی چان خاوەنی ٣٨ خەڵاتی جیهانییە و هەڵبژێردراوە بۆ ٤٥ خەڵاتی جیهانی دیکە.

٥ باشترین فیلمەکانی جاکی:  ?Project A - Supercop - Drunken Master - Police Story - Who Am I