ئه‌و ئاكته‌ره‌ی یاری گۆڕه‌پانی جه‌نگی پڕفرۆشتركرد
6318 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- زۆرێك هه‌وادارانی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی (Tom Wlaschiha)
به‌هۆی زنجیره درامای به‌ناوبانگی یاری ته‌خته پاشایه‌كان روویان له كڕینی یاری گۆڕه‌پانی جه‌نگی یه‌ك (Battlefield 1 ) كردوه.
تۆم له زنجیره درامای یاری ته‌خته پاشایه‌كان رۆڵێكی سه‌رج ڕاكێشی گێڕا و زۆرێك له هه‌وادارانی سه‌رسام كرد ، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاویش
به‌هۆی ئه‌و دراما هه‌وادارانی زۆر زیادی كرد ، جیا له كاری سینه‌مایش به‌ژداری له به‌رهه‌م هێنانی چه‌ندین یاری ڤیدیۆی كردوه له بواری
ده‌نگ و رۆڵ گێڕان ، له به‌ناوبانگرترین یاریشیان یاری گۆڕه‌پانی جه‌نگی یه‌ك بوو ، كه یاریه‌كه بۆ ئامێره‌كانی پله‌یسته‌یشن چوار و ئێكس
بۆكس یه‌ك و كۆمپیوته‌ر خرایه بازاڕه‌وه و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد.
له‌م یاریه‌شدا تۆم وه‌ك سه‌ربازێكی عه‌ره‌بی رۆڵ ده‌گێڕه‌ت ، دژی دوژمنانی ده‌جه‌نگێت شانبه‌شانی زارا ، كه جه‌نگاوه‌رێكی ئافره‌ته ،
وه جیا له‌وه به شێوازی ده‌نگیش كاری له به‌رهه‌م هێنانی یاریه‌كه‌دا كردوه ، كه ئه‌مه‌ش وای له هه‌وادارانی ناوبراو و زنجیره‌كه كردوه
له‌به‌ر خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌و یاریه‌كه بكڕن.
تۆم له ساڵی ١٩٧٣ له ئه‌ڵمانیا له‌دایك بووه ، جیا له درامای یاری ته‌خته پاشایه‌كان ، به‌ژداری چه‌ندین دراما و فیلمی به‌نوبانگی دیكه‌ی
كردوه له‌وانه‌ش ( Resistance ، Enemy at the Gates ، Krabat ، No One Sleeps ، Rush )
جیا له ئاكته‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه‌ش له‌م یاریه‌دا چه‌ندین ئاكته‌ری به‌ناوبانگی دیكه به‌ژداریان كردوه ، ئه‌وانیش بریتین له ( مایكڵ گیبسن و
جاك لۆدین و پیته‌ر ئۆبراین و زیاد له ٧٠ ئاكته‌ری دیكه، لێره‌شدا به چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك زیاتر ئاشانابن به بابه‌ته‌كه.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا بینه‌ری گرته‌یه‌كی تۆمبن له یاریه‌كه‌دا
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ش ساتی كاركردنی تۆمه له یاریه‌كه‌دا
له ڤیدیۆی كۆتایشدا بینه‌ری كۆمه‌ڵه ئاكته‌رێكی دیكه‌ی به‌ژدار له یاریه‌كه بن به‌شێوازی ده‌نگ
نوسین و ئاماده‌كردنی بابه‌ت : جوانڕۆ به‌كر