close-icon

چوونەژوورەوە

ھۆبیت: جەنگی پێنج سوپاکە

1661 جار بینراوە

هۆبیت : جەنگی پێنچ سوپاکە (ئینگلیزی The Hobbit: The Battle of the Five Armies) فیلمێکی ئەمەریکی خەیاڵی و سەرکێشی ساڵی ٢٠١٤ەیە لە دەرهێنانی پیتەر جاکسن و لەنووسینی فڕان والش،فیلیپا بۆینس و گولیرمۆ دێل تۆرۆیە.فیلمەکە بەشی سێیەم و کۆتایی سیانەی فیلمی هۆبیتی کە چیڕۆکەکەی لە کتێبەکەیەوە وەرگیراوە بەهەمان سەردێر ئەویش لەنووسینی جەی.ئاڕ.ئاڕ.تۆلکینە
و تەواوکەری هەردوو بەشەکەی پێش خۆیەتی کە ئەوانیش گەشتێکی چاوەڕواننەکراو و وێرانکاریەکانی سماوگ بوون.
فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیاکانی نیولاین سینەما و مێترۆ گۆڵدوین مایەر و ویگنەتەوە بەرهەمهێنراوە و لەلایەن کۆمپانیای وارنەر بردەرزەوە بڵاو کراوەتەوە.فیلمەکە لە ١١ی دیسەمبەری ٢٠١٤ لەوڵاتی نیوزلەندا پەخشکرا ، ١٢ی دیسەمبەر لە شانشینی یەکگرتوو و ١٧ی دیسەمبەری ٢٠١٤ەش لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
چیڕۆکی فیلمەکە تەواوکەری بەشەکەی پێش خۆیەتی و لەم شوێنە دەستپێدەکات کە دوای ئەوەی بیلبۆ و هاوڕێکانی شکستیان هێنا لەڕاگرتنی سماوگ ، سماوگ هێرشدەکاتە سەر شارۆچکەی لای دەریاچەکە ، لەلایەکی تر ئازۆگ دەگاتە چیای تەنیایی و نزیک دەبێتەوە لە کورتەباڵاکان ، بەڵام چوار سوپای دیکەی جیاوازیش بەمەبستت جەنگ دێن و جەنگێکی گەورە لەنێوانیان ڕوودەدا.
فیلمەکە لەنواندنی ئەکتەران ماڕتن فریمان ، ئیان مکلێن،ڕیچارد ئارمتیاج،ئڤانجلین لیلی ، لی پەیس ، لوک ئیڤانس و نواندنی دەنگی بێنێدیکت کەمبەرباچە.هەروەها فیلمەکە ئەکتەرانی کەیت بلانچێت،ئیان هۆڵم،کریستۆفەر لی،هوگۆ ویڤینگ و ئۆرلاندۆ بلوومی تیایە.
فیلمەکە زیاتر لە ٩٥٦% ملیۆن دۆلار کۆکردەوە لە لەسەرتاسەری جیهاندا و بووە دووەم پڕداهاتترین فیلمی ٢٠١٤ و ٣٠یەم پڕداهاتترین فیلمی مێژوو.هەروەها پاڵێوراویش کرا بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین دەستکاریکردنی دەنگی.
هۆبیت : وێرانکاریەکانی سماوگ لە ٢ی دیسەمبەری ٢٠١٣ نمایشی سەرەتایی کرا و دواتر لە ١١ی دیسەمبەری ٢٠١٣ کەوتە سینەماکانەوە و توانی داهاتی ٩٥٨$ ملیۆن کۆبکاتەوە و ببێتە چوارەم پڕداهاترین فیلمی ٢٠١٣ و ٢٧ەم پڕداهاترین فیلمی مێژوو.

transfer prescription coupon mba-institutes.com cialis discount coupons
coupons for prescriptions open printable viagra coupon