ڕاج کاپوور
هەواڵ

ڕاج کاپوور

ڕاج کاپوور (ماوەی ژیان:١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٢٤ تاکوو ٢ی حوزەیرانی ١٩٨٨) کەسایەتی ئەکتەری ھیندییە و بەیەکێ لە باشترین و ناودارترین ئەکتەرانی سەردەمی زێڕینی سینەمای ھیندی دادەنرێت کە فیلمەکانی دووجار خەڵاتی فیلمی نیشتمانی (National Film Awards) و نۆ جاریش فیلم فەیری بەدەستھێناوە. فیلمی ئاوارە (Awara) لەساڵی ١٩٥١ بەیەکێ لەسەرکەوتووترین فیلمەکانی ڕاج دادەنرێت کەلەلایەن گۆڤاری تایمەوە بە یەکێ لە ١٠٠ باشترین فیلمی مێژووی بۆ ھەموو کاتێک ھەڵبژێردرا. ڕاج کاپوور دوای مردنی خۆی منداڵ و نەوەکانی لەسینەمای ھیندی بەردەوامبوون لەوانە کوڕەکانی ڕاندیر کاپوور (Randhir Kapoor) و ڕیشی کاپوور (Rishi Kapoor) وە نەوەکەی کارینا کاپوور و ڕانبیر کاپوور کە ئەوانیش جێگایەکی باشی خۆیان کردۆتەوە لە سینەمای بۆلیوود

 

ڕاج و موکیش

لایەنێکی دی لەپاڵ سەرکەوتنەکانی ڕاج کاپوور لەو سەردەمە ئەویش دەنگخۆشترین گۆرانبێژی ئەو سەردەمە موکیش زۆرینەی گۆرانییەکانی ڕاج کاپووری دەوتەوە بەشێوەی پلەی باک لە فیلمەکانی ڕاج. ئەمەش بەپاڵنەرێکی باشی سەرکەوتنەکانی ڕاج دادەنریت بەوەی موکیشیش یەکێکە لە بەناوبانگترین گۆرانبێژەکانی ھیند وە زۆرینەی گۆرانییەکانی ڕاج ھەر بەدەنگی ئەو بوون بۆیەکاتێک موکیش لەساڵی ١٩٧٦ دەمرێت بەجەڵدەی دڵ ڕاج کاپوور دەڵێت "من دەنگی خۆم لەدەستدا" لەدوای موکیش ماننا دی (Manna Dey) جێگەی موکیشی بۆ دەنگی ڕاج کاپوور گرتەوە سەرەڕای ئەوەی ئەویش یەکێکە لەباشترین گۆرانیبێژەکان بەڵام نەیتوانی ئەو پەیوەندییەی ڕاج کاپوور و موکیش بەزیندوویی درێژەپێبدات.


پۆستکراوە لە لایەن : محمەد سەردار


1036 جار بینراوە

نوێترین فیلم

  • 7.3  / 10
    15802

    زمان/ ئینگلیزی

    ژێرنوس / کوردی

    ماوەی فیلم / 120 خوله‌ک

    +16

    درێژە

    Anthropoid (2016)

    21040

    120 خوله‌ک

  • 8.1  / 10
    11,231

    زمان/ هیندی

    ژێرنوس / کوردی

    ماوەی فیلم / ١٢٣ خولەک

    PG

    درێژە

    Badhaai Ho (2018)

    21635

    ١٢٣ خولەک

  • 7.1  / 10
    ١٠٨،٩٥٩

    زمان/ ئینگلیزی

    ژێرنوس / کوردی

    ماوەی فیلم / ٩٢ خولەک

    +١٨

    درێژە

    Bronson (2008)

    41652

    ٩٢ خولەک