جۆرج ڕۆمێرۆ كۆچی دوایكرد
3190 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- جۆرج ڕۆمێرۆ ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی كۆچی دوایی كرد.
جۆرج ڕۆمێرۆ له به‌رواری ٤\٢ ساڵی ١٩٤٠ له ئه‌مریكا له شاری نیویۆرك له‌دایكبووه ، یه‌كێك بوو له به‌ناوبانگترینده‌رهێنه‌ره‌كانی
بواری فیلمی زۆمبی و ترسناك و له به‌رواری ١٦\٧\٢٠١٧ له تۆرنتۆ و له وڵاتی كه‌نه‌دا كۆچی دوایكرد.
جۆرج تا ئێستا كاری له به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له ٣٠ فیلم كردوه ، له به‌ناوبانگترینیان فیلمی (Night of the Living Dead) كه له
ساڵی ١٩٦٨ به‌رهه‌م هاتووه و له پێگه‌ی به‌ناوبانگی IMDB ٧.٩ پله‌ی پێدراوه له‌سه‌ر ١٠ ، له به‌رهه‌م هێنانی فیلمه‌كه‌دا ١١٤ ملیۆن
دۆلار خه‌رج كراوه و داهاته‌كه‌شی گه‌شتۆته زیاد له ٥٠٠ ملیۆن دۆلار ، كه به یه‌كێك له باشترین فیلمه‌كانی زۆمبی داده‌نرێت له مێژووی سینه‌مادا.
هه‌روه‌ها فیلمی Dawn of the Dead و Day of the Dead و Zombiemania ، Land of the Dead ، Diary of the Dead ، به‌شێكی دیكه‌ن له به‌ناوبانگترین فیلمه‌كانی ناوبراو.
نوسین و ئاماده‌كردنی : جوانڕۆ به‌كر