close-icon

چوونەژوورەوە

فایەرفڵای

985 جار بینراوە

فایەرفڵای یان گوڵەئەستێرە (بە ئینگلیزی: Firefly) زنجیرەیەکی خەیاڵی زانستی و وێسترنی ئەمریکییە. لە نووسین و دەرهێانی جۆس ویدۆن، تیم مینیەر و جۆس ویدۆن بەرهەمهێنەرانی فیلمەکەن.
چیڕۆکی زنجیرەکە باس لە ساڵی ٢٥١٧ دەکات، کاتێ مرۆڤەکان بەشێوەیەکی نوێی گەردوونی دەژین و باسی تاقمی کەشتیی ئاسمانی "فایەرفڵای" دەکات کە پێکهاتوون لە "کاپتن مالکم ڕێینۆلدس، زۆوی، واش، شێپێرد بووک، جەین کۆب، دکتۆر سایمن، ڕیڤەر تام و کەیلی و ئینارا"، کاری ئەم تاقمە گەڕانە و گەشتکردنە بەدەوری هەسارەکان بەمەبەستی پەیداکردنی بژێوی ژیانیان کە بەمهۆیەشەوە ڕووبەرووی چەندین سەرکێشی جۆراوجۆر دەبنەوە.
فایەرفلاس لەسەر تۆڕی فۆکسی ئەمریکی یەکەم ئەڵقەی پەخش کرا، لە ٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠٠٢. زنجیرەکە بۆ هەر ئەڵقەیەکی ٧.٤ ملیۆن بینەری هەبوو، دوای پەخشکردنی ١٤ ئەڵقە لە وەرزی یەکەم بڕیار درا زنجیرەکە هەڵبوەشێتەوە و ئەڵقەی نوێی لێدەرنەچێ، دوای ئەوە زنجیرەکە توانی ژمارەیەکی بەرچاوی دیڤیدی بفرۆشێ و بووە هۆی ئەوەی هەوادارێکی زۆر داوای نوێکردنەوەی زنجیرەکە بکەن، زنجیرەکە خەڵاتی ئێمی ئەوکاتی بردەوە بۆ باشترین کاریگەرییە ڤیدیۆیییەکانی نێو زنجیرە، وێبسایتی تیڤی گاید زنجیرەکەی لە پلەی پێنجەمی زنجیرە هەڵوەشێنراوەکانی مێژوو داناوە، لەنێو ٦٠ زنجیرەی جیاواز و بەیەکێک لە سەرکەووترین زنجیرە خەیاڵییە زانستییەکان دادەنرێت.
بەهۆی داواکارییەکی بەرچاوی هەوادرانەوە، کۆمپانیای یوونیڤێرسال پیکچەرز داوای لە جۆس ویدن کرد کە فیلمی (Serenity) بەرهەمبهێنی و فیلمەکەش لە ساڵی ٢٠٠٥ دەرچوو وەک تەواوکەری زنجیرەکە بەردەوام بوو.