close-icon

چوونەژوورەوە

شیکردنەوە: بۆکس ئۆفیسی بۆلیوود

17618 جار بینراوە

زانیاری لەسەر دراوی هیندستان، کرۆر چییە؟ فیلمە پڕداهاتەکان کامانەن؟

 
پێش هەمووشتێک بۆ تێگەیشتن لە داهاتی بۆلیوود پێویستە لە دراوی هیندستان تێبگەین ئەویش ڕووپییەیە بەڵام داهاتی فیلمەکان لەچاو ڕووپییە زۆرترە بۆیە چەندین ژمارە وەک لاک لە بڕی ١٠٠ هەزار ڕووپییە یان کرۆر لەبڕی ١٠ ملیۆن بەکاردێت کە خۆی ئەمانە ژمارەن بەڵام لەگەڵ دراوەکانیش بەکاردێت.
لە ئیستا دا 6.77 کرۆر ده‌کاته‌ یه‌ک ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی … به‌ڵام ئاسایی پاره‌ به‌ پیی کات ده‌گۆڕیت.
سه‌ره‌تا له‌ ئێستادا بڕی 67 ڕووپییه‌ ده‌کاته‌ 1 دۆلاری ئه‌مریکی … وه‌ نرخی بلیت له‌ هندستان له‌ نزیکه‌ی 60 ڕووپییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات تاکو 250 ڕووپییه‌ بۆفیلمێکی ئاسایی، ئه‌وانه‌ی که‌ 200 ڕووپییه‌ یان 250 ڕووپییه‌ن بۆ فیلمه‌ گه‌وره‌کانن وه‌کو فیلمی خانه‌کان ، … هتد.
بڕی 100 هه‌زار ڕووپییه‌ ده‌کاته‌ 1 لاک
بڕی 10 لاک ده‌کاته‌ 1 ملیۆن ڕووپییه‌
بڕی 10 ملیۆن ڕووپییه‌ ده‌کاته‌ 1 کرۆر
 له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ ئه‌بیستین خه‌ڵکی ده‌ڵێت فیلمه‌کانی بۆلیوود هاوشێوه‌ی هۆلیوود داهاتیان نیه‌، جیاوازییه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ هۆلیوود ( ئه‌مریکا ) به‌ دۆلاره‌ وه‌ نرخی دۆلار زۆر به‌رزتره‌ … وه‌ بۆلیوودیش به‌ دراوی ووڵاتی خۆی که‌ ڕووپییه‌.
بۆ یه‌که‌م جار له‌ بۆلیوود له‌ ساڵی 2008 ئامر خان یه‌که‌م که‌س بوو که‌ توانی 100 کرۆر به‌ده‌ست بهێنیت له‌ فیلمی Ghajini که‌ توانی بڕی 116 کرۆر کۆبکاته‌وه‌ ته‌نها له‌ هند ! پاشان هه‌ر ئامر خان پێش ئه‌وه‌ی که‌سی تر بتوانیت داهاتی 100 کرۆر به‌ده‌ست بهینیت هه‌ر ئه‌و له‌ ساڵی 2009 بوو به‌ یه‌که‌م که‌س که‌ داهاتی 200 کرۆری به‌ده‌ست هینا ! ئاشکرایه‌ له‌ فیلمی 3Idiots که‌ بڕی داهاته‌که‌ش 202 کرۆر بوو …
کێ دووه‌م که‌س بوو توانی داهاتی 100 کرۆری ببڕێت؟ له‌ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی 20100 سه‌لمان خان توانی ببێت به‌ دووه‌م که‌س که‌ داهاتی 100 کرۆری ببڕێت ئه‌ویش بۆ فیلمی Dabangg 2010 که‌ بڕی 141 کرۆر بوو! شایه‌نی باسه‌ سه‌لمان له‌ ساڵی 2010 ــوه‌ هه‌موو فیلمه‌کانی 100 کرۆری تیپه‌ڕاندووه‌ ! سێیه‌م که‌س ئاجه‌ی دیڤگان بوو بۆ فیلمی Golmaal 3 به‌ بڕی 108 کرۆر … پاشان له‌ ساڵی 2011 شاروخ خان بۆ فیلمی Ra One 2011 به‌ بری 125 کرۆر .
وه‌ک پیشتر باسمان کرد یه‌که‌م 200 کرۆریش هه‌ر ئامر خان بوو له‌ ساڵی 20099 … دووه‌م که‌س کی بوو؟ سه‌لمان له‌ ساڵی 2012 بۆ فیلمیEk Tha Tiger بڕی 199 کرۆری به‌ده‌ست هێنا ! بۆیه‌ نه‌یتوانی ببێت به‌ دووه‌م که‌س برواته‌ داهاتی 200 کرۆری . له‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زانی 2013 شاروخ خان توانی بڕی 226 کرۆر له‌ فیلمی Cheenai Expresss به‌ده‌ست بهینێت ببیت به‌ دووه‌م که‌س ! هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌ مانگی 11 ‫‏ریتیک ڕۆشان‬ یش بۆ فیلمی Krrish 3 توانی بڕی 244 کرۆر به‌ده‌ست بهێنێت ببێت به‌ سێیه‌م که‌س! پاشان سه‌لمان له‌ 2014 توانی بۆ فیلمی Kick بڕی 233 کرۆر کۆبکاته‌وه‌ !

ئامر خان له‌ ساڵی 2013 ــیش به‌ فیلمی Dhoom 3 هه‌نگاوێکی زۆر باشی نا به‌ڵام نه‌گه‌شته‌  300 کرۆر، ته‌نها 285 کرۆری کۆ کرده‌ووه‌ … به‌ڵام ساڵی دواتر واته‌ 2014 توانی ببێت به‌ یه‌که‌م که‌س که‌ داهاتی 300 کرۆری به‌ده‌ست بهێنێت ، ئه‌ویش بۆ فیلمی PK بوو که‌ بڕی 340 کرۆری کۆکرده‌ووه‌ … سه‌لمان خانیش دووه‌م که‌س بوو که‌ داهاتی 300 تێپه‌ڕاند له‌ فیلمی Bajrangi Bhaijaan 2015 توانی بڕی 320 کرۆر کۆبکاته‌وه‌ ! لەساڵی 2016 سەلمان جارێکی دیکە بە فیلمی سوڵتان توانی بۆ دووەمجار بگاتە 300 کرۆر بەڵام لە کریسمسی هەمان ساڵدا، عامر خان لەڕێگای فیلمی Dangal ڕیکۆردی پیکەی (پێشووی خۆی) شکاند و توانی 385 کرۆر کۆبکاتەوە و ببێتە پڕداهاتترین فیلمی هیند بۆ نێوخۆی وڵاتەکە.
لەڕۆژگاری ئەمڕۆی بۆلیوود، ساڵانە چاوەڕێ لەچەند ئەکتەرێک دەکرێت ڕیکۆردەکان بشکێنن لەوانە ئامر خان – سەلمان خان - شاروخ خان ریتیک ڕۆشان - ئاکشەی کومار!
-------------------------------------------------------------------------------------------

بۆچی داهاتی بۆلیوود کەمترە لەهۆلیوود؟ ئەو سێ فیلمەی زۆرترین بینەرییان هەبووە! جیاوازییان لەگەڵ هۆلیوود و دراوی دۆلاری ئەمریکی؟

Hum aapke hain kaun - 1994
Dilwale Dulhania Le Jayenge - 1995
Gadar: Ek Prem Katha - 2001
هەر سێ فیلم 40 - 50 ملیۆن بلیتی سینەمایان فرۆشراوە کە ئەگەر نرخی بلیتییان بەهەرزانترین بلیتی ئەمریکا بووایە کە 5 دۆلاربووە لەنەوەدەکان و ئێستا بووەتە 8.5 دۆلار کە کەمترین نرخی بلیتە ئەوا ئەو سی فیلمە سەرووی 250 - 300 ملیۆن دۆلارییان کۆدەکردەوە .... بەشی یەکەمی فیلمی هاری پۆتەر لەساڵی ٢٠٠١ ژمارەی فرۆشی تیکیتەکانی نزیکبووە لەو ژمارەی هەرسێ فیلمەکە و داهاتی 974.8 ملیۆن دۆلاربووە!!
له‌ هندستان له‌ زۆربه‌ی سینه‌ماکان بۆ فیلمێکی باش نرخی تیکتێک 250 ڕووپییه‌یه‌ به‌ گشتی کەدەکاتە 3.74 دۆلار لە ئێستادا (نرخی دراوەکان جێگیرنین) ... هه‌روه‌ها 100 هه‌زار ڕووپییه‌ ده‌کاته‌ 1 لاک ...وە 100 لاک ده‌کاته‌ بڕی 1 کرۆر!
لێرەوە چەن بابەتێک هەیە
١- بازرگانی سینەمایی پەیوەندی بەبابەتی باروودۆخی ئابووری وڵاتەکە و باروودۆخی سیاسیش هەیە ....
٢- سینەما کەرتێکە وەکوو کەرتی نەوت بەدۆلار ناپێورێت! بەڵکوو بەپارەی وڵاتەکە خۆیانە بۆیە هەرگیز نابێت ڕووپییەی هیندی بە دۆلاری ئەمریکی بکەین بەپێوەر و چوونکە گەیشتن بە ٣٠٠ کرۆر دەکاتە ٣ ملیار ڕووپییە بۆ نێوخۆی هیند داهاتێکی خەیاڵییە .... وە بۆ هەموو وڵاتەکانی دیکەش هەمان شێوەیە کە داهات بەپارەی وڵاتی خۆیانە نەوەک بەدۆلاری ئەمریکی
٣- هەر فیلمێک کەدەچێتە دەرەوەی وڵاتی خۆی ڕێگری زۆری لەپێشە بەتایبەت لەوەرگرتنی فیلمەکە چوونکە هەرفیلمێک لەدەرەوە داهاتی بەرزی هەبێت ئەوا زەرەر لەو وڵاتەیە دەگەیەنێت کەفیلمەکەی لێنمایشکراوە چوونکە ئەو پارەیە دەچێتە وڵاتی بەرهەمهێنەرەکە بۆیە زۆربەی وڵاتان ئێستا گرنگی بەفیلمی ناوخۆیی دەدەن و باجیش لەسەر فیلمی دەرەکی زیاددەکەن!

نووسینی :: شکار هیوا - محەممەد سەردار