close-icon

چوونەژوورەوە

کاران جۆهەر

2890 جار بینراوە

کاران جۆھەر ناوی تەواوی کاران دارما کاما جۆھەر (بە ئینگلیزی: Karan Johar)لەدایکبووی ٢٥ی ئایاری ١٩٧٢٢ لە [[مۆمبای لە مەھاراشترا لە ھیندستان دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و سکرین نووسەر و دیزاینەرێکی فیلمە ھیندییەکانی بۆڵیوودە لە وڵاتیھیندستان. کاران کوڕی وەبەرھەمێنەری فیلمی ھیندی یاش جۆھەرە، جگە لەکاری فیلم کاران پێشکەشکاری تەلەفزیۆنییە و بەرنامەی (Koffee with Karan)ە. یەکەم چالاکی فیلمی کاران لەساڵی ١٩٩٥ بوو کاتێ یاریدەدەری دەرھێنەری فیلمی (Dilwale Dulhania Le Jayenge) بوو، وە یەکەم فیلمی کاران لەساڵی ١٩٩٨ بوو بەناوی کوچ کوچ ھۆتا ھای (Kuch Kuch Hota Hai) کە کاران لەم فیلمە دەرھێنەر و سیناریۆنووس بوو و لەیەکەم ئەزموونیدا کاران سەرکەوتنێکی باشی بەدەستھێناو لە بۆکس ئۆفیس ١٦ میلیۆن دۆلاری بەدەستھێنا. کاران داھێنانێکی لە سینەمای ھیند ھێنایە کایەوە ئەویش خۆشەویستی سێگۆشەیی بوو کە بینەر لەسەیرکردنی فیلمەکانی کوچ کوچ ھۆتا ھای (Kuch Kuch Hota Hai و کەل ھۆ ناھۆ (Kal Ho Naa Ho) وە (Kabhi Alvida Naa Kehna)وە تەنانەت فیلمی (Student of the Year)یش بۆی ڕووندەبێتەوە. لەساڵی ٢٠١٠ لە فیلمی من ناوم خانە سەرکەوتنێکی دی مەزنی بەدەستھێنا کە کاران جۆھەر کاری دەرھێنان و بەرھەمھێنان و سیناریۆی بۆ کردبوو کە لەداھاتی بۆکس ئۆفیسدا ٢٠٠ کۆڕی ھیندی بەدەسھێنا و ھاوکات بە ھۆی ھەمان فیلم کاران خەڵاتی باشترین دەرھێنەری لە زنجیرە خەڵاتی فیلم فەیر دەستکەوت.

لەساڵی ٢٠١٦ لە فیستیڤاڵی دیوالی، کاران جۆهەر فیلمی ئەی دیل هێی موشكیلی دەرهێنا کە لەنواندنی سەرەکی ڕانبیر کاپوور  و ئەنوشکا شارمابوو ئەم فیلمەشی توانی سەرکەوتنێکی باش دەستەمۆ بکات لە بۆکس ئۆفیس توانی ١١٢ کرۆر تێپەڕبکات.