close-icon

چوونەژوورەوە

ئاجای دیڤگان

3394 جار بینراوە

ئاجای دیڤگان (Ajay Devgan) لەدایکبووی ٢ی نیسانی ١٩٦٩ لەنیودەلهی هیندستان. ئەکتەر و دەرهێنەر و بەرهەمهێنەریفیلمەهیندییەکانە. ئاجای دیڤگان کوڕی دەرهێنەری فیلم و دەرهێنەری دیمەنە ئەکشنەکان (ڤیرو دیگان)ە. لەماوەی کارکردنی چەندین خەڵاتی گرنگی بردۆتەوە لەنێوانیان دووجار خەڵاتی فیلمی نەتەوەیی (National Film Awards). لەساڵی ١٩٨٥ لەڕۆڵێکی نیمچەفەرمی لەفیلمی (Pyari Behna) دەردەکەوێت بەڵام خۆی بەشێوەیەکی دیار یەکەم فیلمی بۆساڵی ١٩٩١ دەگەڕێتەوە کەفیلمەکە ناوی (Phool Aur Kaante) بوو ناوبراو بەڕۆڵی “ئاجای”یش بەشدرابوو کەبەهۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی باشترین یەکەمین دەرکەوتنی لەزنجیرەی دابەشکاری خەڵاتەکانیNational Film Awardsدا بردەوە. لەدوای ئەو فیلمە لەچەند فیلمێک سەرکەوتنی باشی بەدەستهێنا لەوانە لەساڵی  ١٩٩٢ لەفیلمی Jigar وە فیلمی Dilwale لەساڵی ١٩٩٤ وە فیلمی Suhaag لەهەمانساڵدا وە فیلمی (Ishq) لەساڵی ١٩٩٧ بوو.

لەساڵی ١٩٩٩ ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری دیاری بۆلیوود کاجۆل پێکدەهێنێت کەپێش ئەو هاوسەرگیرییە چەندین فیلمییان بەیەکەوە دەرکەوتبوون.
بەم دواییانە فیلمەکانی ئاجای دیڤگان زۆرتر بەمەیلی ئەکشنەوە دەچن بەتایبەت فیلمەکانی زنجیرە فیلمی Singham و زنجیرە فیلمی کۆمێدی golmaal و Bol Bachchan و Son Of Sardaar و Action Jackson.

 

لەساڵی ٢٠١٦ لەفیلمی شیڤای بەشداریکرد کە فیلمێکی ئەکشن بوو، لەم فیلمەدا گەرچی ١٠٠ کرۆری تێپەڕکرد بەڵام فیلمەکە سەرکەوتوونەبوو.