close-icon

چوونەژوورەوە

دێدپووڵ (فیلم)

1390 جار بینراوە

دێدپووڵ (بە ئینگلیزی : Deadpool) فیلمێکی ئەمەریکی سوپەرهیرۆی ساڵی ٢٠١٦ەیە ، بنچینەی چیڕۆکەکە وەرگیراوە لەنێو کتێبە کۆمیکەکانی ماڕڤڵ.هەروەها بە هەشتەم فیلم دادەنرێ لە زنجیرە فیلمی پیاوانی ئێکس.فیلمەکە لە دەرهێنانی تیم میلەر ، نووسینی ڕێت ڕیس و پۆڵ وێرنیکە ، و لەنواندنی ئەکتەران ڕیان ڕێنۆلدس،مۆرێنا باکارین،ئێد سکرین،تیجەی میلەر و لێسلی ئوگامسە.چیڕۆکی فیلمەکە باسی وەید ویڵسن دەکات ، کە دوای ئەوەی تاقیکردنەوەیەکی لەسەر دەکرێ توانای لە ڕادەبەدەری بۆ پەیدا دەبێت ، دواتر بەدوای ئەم پیاوە دەگەڕێ کە خەریک بوو ژیانی بەکۆتا بهێنێت.
لە فێبرایەری ٢٠٠٤دا ، بیرۆکەی فیلمەکە لەگەڵ کۆمپانیای نیو لاین سینەمادا باسکرابوو،دواتر لەساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای فۆکسی سەدەی ٢٠مفیلمەکەی کڕیەوە.لەساڵی ٢٠٠٩ دەستکرا بە نووسینی چیڕۆکی فیلمەکە ، لەساڵی ٢٠١١ دەرهێنەر تیم میلەر دیاریکرا بۆ دەرهێنانی فیلمەکە.کاری وێنەگەرتنی فیلمەکە لە ڤانکوڤەر،کەندا دەستپێکردن لە مانگی ئازار تا مانگی مایس بەردەوام بوو.
لە ڕۆژی بڵاوبوونەوەی فیلمەکە دەرهێنەر تیم میلەر ڕایگەیاند کەوا دەرچوونی بەشی دووەمی فیلمەکەش بەڕێوەیە بەڵام هێشتا کاتی دەرچوونی بەشی دووەم دیاری نەکراوە.