close-icon

چوونەژوورەوە

سیدارت مەلهۆترا

3567 جار بینراوە

سیدارت مەلهۆترا لەدایکبووی ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٨٥، سیدارت لەئێستادا ئەکتەری بۆلیوودە و پێشتریش وەک نمایشکاری جلووبەرگکاریکردووە. یەکەمین کاری سیدارت وەک ئەکتەر بۆ ساڵی ٢٠١٢ دەگەڕێتەوە ئەویش ئەوکاتەی لەفیلمی خوێندکاری ساڵ (Student of the Year) بەشداریکرد، بەر لەوکارەشی لەساڵی ٢٠١٠ وەک یاریدەدەری دەرهێنەر (کاران جۆهەر) لەفیلمی ناوم خانە (My name is khan) بەشداربووە. دوای ئەوە لەساڵی ٢٠١٤ بەشداریدەکات لە دوو فیلم بەناوەکانی (Hasee Toh Phasee) کەفیلمێکی کۆمێدی ڕۆمانسییە وە فیلمی (Ek Villain). بۆ ساڵی ٢٠١٥ەش لەفیلمی (Brothers) بەشداریدەکات.

لەساڵی ٢٠١٦ لەفیلمی ڕۆمانسی و درامی بەناوی بار بار دێکۆ لەگەڵ کاترینا کایف بەشداریکرد و ئەم فیلمە لەبۆکس ئۆفیس تووشی شکست هات.