close-icon

چوونەژوورەوە

ڤارون دھاون

5050 جار بینراوە

ڤارون دھاون لەدایکبووی ٢٤ی نیسانی ١٩٨٧. ئەکتەرێکی ھیندییە کە لەفیلمەکانی بۆلیووددا  دەرکەوت. ڤارون کوڕی دەیڤد دھاونی دەرھێنەرە. ڤارون بەشی بەڕێوبردن و کاری لەزانکۆی نۆتینگھام ترینت لە ئەمریکا خوێندووە. لەساڵی ٢٠١٠ وەک یاریدەدەری دەرھێنەر کاران جۆھەر دەرکەوت ئەوەش لەفیلمی ناوم خانە بوو. بەڵام یەکەم دەرکەوتنی ڤارون لە فیلمی خوێندکاری ساڵ (Student of the Year) بوو لەساڵی ٢٠١٢ کە ئەویش لەدەرھێنانیکاران جۆھەر بوو وە فیلمێکی کۆمێدی و ڕۆمانسی بوو. لەساڵی ٢٠١٤ەش لەدوو فیلمی کۆمێدی و ڕۆمانسی بەشداربوو بەناوەکانی (Main Tera Hero) لەگەڵ ئیلینا د’کروز وە فیلمی (Humpty Sharma Ki Dulhania) لەگەڵ عالیا بھات. لەساڵی ٢٠١٥ەش لەسێ فیلم بەشدارە ئەوانیش فیلمەکانی بادلاپور کە فیلمێکی تاوانی و شانۆیی بوو وە فیلمی ABCD2 کەفیلمێکی سەماکردنە وە فیلمی (Dilwale) کە فیلمێکی درامی – کۆمێدییە.

لەساڵی ٢٠١٦ بەشداریکرد لەفیلمی ئەکشن و کۆمێدیا "دیشووم" کە تاڕادەیەک لەبۆکس ئۆفیس سەرکەوتووبوو بەوەی نزیکەی ٧٠ کرۆری کۆکردەوە لە هند.