close-icon

چوونەژوورەوە

خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆبزی ٢٠١٧ دابەشکرا

3467 جار بینراوە

کوردسینەما- درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاهەنگی خەڵاتەكانی گۆڵدن گڵۆبز پێشكەشكرا، فیلمی La La Land توانی هەموو
ئەو خەڵاتانە بەدەست بهێنێت كە بۆی پاڵێوراو بوو (حەوت پاڵاوتن، حەوت بردنەوە) سەرجەم خەڵاتەکان بەم شێوەیە بوو.

فیلمی moonlight بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلۆبز بۆ باشترین فیلمی درامی.
 
ئاکتەر isabelle huppert بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلۆبز بۆ باشترین خانمە ئاکتەری سەرەکی لە فیلمێکی درامی ، بۆ فیلمی Elle.

ئاکتەر casey affleck بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلۆبز بۆ باشترین ئاکتەری سەرەکی لە فیلمێکی درامی.

فیلمی la la land بوو بە خاوەنی خەڵاتێکی دیکەی گۆڵدن گلۆبز بۆ باشترین فیلمی کۆمیدی یاخود مۆسیقی.

ئاکتەر ئێما ستۆن بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلۆبز بۆ باشترین خانمە ئاکەری سەرەکی لە فیلمێکی کۆمیدی یاخود مۆسیقی ، بۆ فیلمی la la land.

ئاکتەر donald glover بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلۆبز بۆ باشترین ئاکتەری سەرەکی لە زنجیرەیەکی کۆمیدی ، بۆ زنجیرەی atlanta.

دەرهێنەر damien chazelle بوو بە خاوەنی خەڵاتێکی دیکەی گۆڵدن گڵۆبز بۆ باشترین دەرهێنەر ، بۆ فیلمی la la land.

زنجیرەی the crown بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلۆبز بۆ باشترین زنجیرەی درامی.

ئاکتەر claire foy بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبز بو باشترین خانمە ئاکتەر لە زنجیرەیەکی درامی ، بۆ زنجیرەی the crown.

ئاکتەر تۆم هیدلیستۆن بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبز بۆ باشترین ئاکتەری سەرەکی لە کورتە زنجیرە یاخود فیلمێکی تەلەفیزیۆنی.

فیلمی elle بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبز بۆ باشترین فیلمی بیانی.
 
خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبز بۆ باشترین گۆرانی بەخشرا بە city of stars لە فیلمی la la land.

فیلمی zootopia بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبز بۆ باشترین فیلمی ئانیمەیشن.
 
دەرهێنەر damien chazelle بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبز بو باشترین سیناریۆ لە فیلمی la la land.

ئاکتەر ڕایان گۆسلینگ بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبز بۆ باشترین ئاکتەری سەرەکی لە فیلمێکی کۆمیدی یاخود مۆسیقی ، بۆ فیلمی la la land.

ئاکتەر olivia colman بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبز باشترین خانمە ئاکتەر لەڕۆڵی پاڵپشتیکار لە زنجیرە ، یاخود فیلمێکی تەلەفیزیۆنی ، لە زنجیرەی the night manager.

ئاکتەر viola davis بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبز بۆ باشترین خانمە ئاکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشتیکار لە فیلمی fences.

ڵاڵا ڵاند، justin hurwitz بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبز بۆ باشترین مۆسیقا لە فیلمی la la land.

ئاکتەر hugh laurie بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبز بۆ باشترین ئاکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشتکار لە زنجیرە ، کورتە زنجیرە ، یاخود فیلمێکی تەلەفیزیۆنی.

زنجیرەی the people v.O.J simposn: american crime story بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبز بۆ باشترین کورتە زنجیرە یاخود فیلمێکی تەلەفیزیۆنی.

ئاکتەر sarah paulson بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبز بۆ باشترین خانمە ئاکتەری سەرەکی لە کورتە زنجیرە یاخود فیلمێکی تەلەفیزیۆنی.

زنجیرەی Atlanta بووە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبز بۆ باشترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنی كۆمیدی.

ئاکتەر Tracee Ellis Ross بووە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبز بۆ باشترین خانمە ئاكتەری سەرەكی لە زنجیرەیەكی كۆمیدی.

ئاکتەر Billy Bob Thornton بووە خاوەن خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبز بۆ باشترین ئاكتەری سەرەكی لە زنجیرەیەكی درامی.

ئاکتەرAaron Taylor-Johnson بووە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبز بۆ باشترین ئاكتەر لە ڕۆڵی پاڵپشتیكار.

نوسین و ئامدەکردنی : جوانڕۆ بەکر