close-icon

چوونەژوورەوە

چوار بەشی دیکەی زنجیرە فیلمی (Fantastic Beasts) بەرهەم دەهێنرێت

3242 جار بینراوە

کوردسینەما- زنجیرە فیلمی (Fantastic Beasts) کە لە بەرهەمەکانی ستۆدیۆی وارنەر برۆسە و یەکێکە
لە چیرۆکە خەیاڵییەکان ، کە لە لایەن جەی کەی ڕۆڵینگ نووسراوە ، فیلمەکە باس لە ساڵانی ۱۹۲٦ـ۱۹٤٥دەکات ،
لە پێنج بەشیش پێکدێت، کە بەشی یەکەمی بەناوی (Fantastic Beasts and Where to Find Them)
لە مانگی ١١ـی ساڵی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە ، تا ئێستا لە بۆکس ئۆفیسیشدا بڕی 776.8 میلۆن دۆلاری کۆکردۆتەوە ،
لە پێگەی بەناوبانگی imdb ٧.٧ پلەی پێدراوە ، کە زیاد لە ١٣٠ هەزار کەس دەنگیان داوە.

بڕیارە هەردوو ساڵ جارێک بەشێکی نوێی بڵاوبکرێتەوە ، لە ئێستاشدا کار لەسەر بەشی دووەمی دەکرێت
و ۱٦ ی ۱۱ ی ۲٠۱۸ وەک کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم بەشە نوێیە دیاریکراوە. هەر وەک بەشی یەکەم دەیڤد
یەیتس کاری دەرهێنانی بەشی دووەمیش دەگرێتە ئەستۆ ، بۆ تۆمارکردنی فیلمەکە وڵاتی فەرەنسا و ئەلمانیا
هەلبژێردراون ، وە ئینگلتەرا بەهۆی قەڵای (Alnwick) کە لە فیلمەکەدا بە هۆگوارتس ناو دەبرێ.

بەشی دووەم باس لە کێشەی نێوان نیوت و گریندەلوالد دەکات، کە لە ڕۆلگێرانی ئەکتەران ئێدی رێدماین و جۆنی
دێپە ، سەبارەت بە بەشی سێیەم لە ۲٠۲٠ و بەشی چوارەم و پێنجەم لە لە نێوان ۲٠۲۲ و ۲٠۲٤ بڵاودەکرێنەوە.

وەرگێران و ئامادەکردنی : شایی کاروان + جوانڕۆ بەکر