close-icon

چوونەژوورەوە

کاتی بڵاوکردنەوەی فیلمی (Aquaman) دیاریکرا

2795 جار بینراوە

کوردسینەما- کاتێک کۆمپانیای بەناوبانگ، وارنەر برۆس لە ۲٠۱٤ پلانی بەرهەمهێنانی چەند فیلمێکی نوێیان
دانا ، (Aquaman) یەکێک بوو لەوانە و بڕیاربوو لە نێوان ساڵانی ۲٠۱٦ تا ۲٠۲٠ بەرهەمبهێنرێت ، جەیسۆن مۆموا
دوای ڕۆلبینینی لە فیلمی (Batman V Superman : Dawn of Justice) وە ڕۆلی لە فیلمی (Justice League)
کە ئەمساڵ بڵاودەکرێتەوە ، لە کۆتایدا بڕیاریاندا کە فیلمێک تایبەت بە پاشای حەوت دەریاکان (Aquaman)
دروست بکەن و ۲۷ ی ۷ ی ۲٠۱۸ وەک کاتی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە دیاری کراوە.

بەڵام زۆر لە سەرچاوەکان دەڵێن کە ڕەنگە کاتی بڵاوکردنەوەکەی بگۆڕدرێت بۆ دوو مانگ دواتر یان ٥ ی ۱٠ ی ۲٠۱۸
ئەمەش ئەگەری بڵاوکردنەوەی فیلمێکی دیکەی DC دەردەخات لەو بەروارەدا ، بەڵام دواخستنی بەرواری بڵاوکردنەوەی
فیلمەکە بۆ جەیمس وانی دەرهینەر سوودبەخش دەبێت، تا ماوەیەکی زیاتری هەبێت بۆ ئەنجامدانی کارەکانی دەرهێنان.

لە فیلمەکەدا جەیسۆن ڕۆلی ئارثەر کاری دەگێرێت، کە بۆی دەردەکەوێت میراتگری شانشینی ئەتلانتیسەو دەبێت
ژیانی خەڵکەکەی بەرێوەببات و هەوڵ بۆ بوون بە پالەوانی جیهان بدات ، لە فیلمەکەدا ئەمبەر هێرد ڕۆلی مێرا و
ویلێم دافۆی ڕۆلی ڤولکۆ دەگێرن ، کە پێشتر لە فیلمی (Justice League) ی۲٠۱۷ دەردەکەون و دواتریش لە ۲٠۱۸
بە هەمان کەسایەتییەوە لە (Aquaman) بەشدار دەبن.

وەرگێڕان و ئامادەکردنی : شایی کاروان + جوانڕۆ بەکر