close-icon

چوونەژوورەوە

ئەنوشکا شارما

3875 جار بینراوە

ئەنوشکا شارما لەدایکبووی ١ی ئایاری ١٩٨٨. خانمە ئەکتەری بۆلیوود و نمایشکاری جلووبەرگە.  ئەنوشکا لە چوار جار پاڵێوراوی بۆ خەڵاتی فیلم فەیر توانیویەتی یەک جار خەڵاتەکە بەدەست بھێنێت. لەوکاتەی خەریکی کاری نمایشکاری جلووبەرگ بوو لەساڵی ٢٠٠٨ بەپێێ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای یاش ڕاج فیلمز بەشدار لەیەکەم فیلمی خۆیدا کرد بەناوی (Rab Ne Bana Di Jodi) کە لەگەڵ شاروخ خان ڕۆڵی سەرەکی گێرا، بەھۆی ئەو فیلمەوە ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد و لەساڵی ٢٠١٠ بەشداری لەدووەمین فیلمی خۆی کرد بەناوی (Badmaash Company) لەگەڵ ئەکتەر شاھید کاپوور. لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٤ بە نمایشکردنی فیلمی پی کەی لەگەڵ عامر خان ئەنوشکا فیلمەکەی (پیکەی) بووە پڕداهاتترین فیلمی مێژووی سینەمای بۆلیوود. لەساڵی ٢٠١٥ەش بەشداریکرد لەفیلمی سوڵتان کەتوانی ٣٠٠ کرۆر ببڕێت و ببێتە سێیەم فیلمی پڕداهاتترین فیلمی بۆلیوود.