close-icon

چوونەژوورەوە

ڕانبیر کاپوور

2545 جار بینراوە

ڕانبیر کاپوور لەدایکبووی ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٨٢ لە مومبای لە هیندستان. ڕانبیر یەکێکە لە ئەکتەرە ناودار و سەرکەوتووەکانی بۆلیوود ، وە یەکێکە لە ئەکتەرە گرانەکان واتە پارەیەکی زۆر بۆ ڕۆڵگێڕان وەردەگرێت. فیلمەکانی ڕانبیر زۆری لەجۆری کۆمێدیا و خۆشەویستیین، ڕانبیر لەخێزانێکی هونەریدایە کە دایک و باوکیشی ئەکتەر بوون کە ڕیشی کاپوور باوکییەتی وە نیتو سینگیش دایکییەتی کە هەردووکیان ئەکتەرن وە ڕانبیر لەفیلمی (بێ شەرم – Besharam) دا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە کە هاوکات دایک و باوکی وەک ئەکتەر بەشداربوون لە فیلمەکە وەهەروەها لەگەڵ خانمە ئەکتەری بەناوبانگی هیندی کارینا کاپوور ئامۆزایە . لەساڵی ٢٠١٣ لە فیلمی (Yeh Jawaani Hai Deewani) لەگەڵ دیپیکا پادوکۆن بەشداربوون و لە ئێستادا ئەو فیلمە لەڕیزی پڕداهاتترین فیلمەکانی بۆلیوودە.ڕانبر لە فیلمی (بەرفی – Barfi)یدا سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەستهێنا لەڕووی ڕۆڵیبین وەک پیاوێکی کەڕوڵاڵ کە بەهۆی ئەو فیلمەشەوە بەجیهانی دەرەوەی هیند ناسرا. ڕانبیر جگە لە کاری هوونەری و ئەکتەر بەڕێوبەر و خاوەنی یانەی مۆمبای سیتییە بۆ تۆپی پێ کە یانەکە بەشدارە لەخوولی سووپەری هیندستان وە یانەکە لەساڵی ٢٠١٤ وەک تیمەکانی دی لەو ساڵە دامەزراوە و ڕانبیر خاوەنیەتی.

لەساڵی ٢٠١٥ لەفیلمەکانی بۆمبەی ڤیلڤێت و ڕۆی و تەماشا دەرکەوت کەئەوەی یەکەمییان شکستێکی گەورەی تووشبوو وە فیلمی ڕۆیش هەمان شت شکستبوو بەڵام فیلمی تەماشا لەڕووی ڕەخنەگرییەوە سەرکەوتووبوو وە لەبۆکس ئۆفیس پلەی ناوەندی وەرگرت. لە دیوالی ٢٠١٦ بەفیلمی ئێ دل هێی موشکیل بۆ جارێکی دیکە ڕانبیر کاپوور دەرکەوت و سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێنا لەبۆکس ئۆفیس کە ١١٢ کرۆری کۆکردەوە وە فیلمەکە مۆسیقی بوو بۆیەش خەڵاتی باشی مۆسیقی بردەوە