close-icon

چوونەژوورەوە

ئاکشەی کومار

5610 جار بینراوە

ئاکشای کومار لەدایکبووی ٩ی ئەیلوولی ١٩٦٧. بەرهەمهێنەری فیلم و ئەکتەری فیلمی هیندییە لە جۆری ھونەری جەنگی وە هەروەها کۆمیدی هاوکات پێشکەشکاری تەلەفزیۆنییشە ، لەماوەی ژیانیدا بەشداربووە لە زۆتر لە ١٠٠ فیلمی هیندی. ئاکشای لەناو هیندستان بە پاشای کومار یان پاشای بۆلیوود دەناسرێت ، وە لە لای بینەری کورد بە ڕاجو ناسراوە، لەساڵی ١٩٨٧ بەڕۆڵێکی لاوەکی لە فیلمی (Aaj) بەشداربوو بەڵام لە دووەم فیلمیدا بەناوی (Saugandh) لەساڵی ١٩٩١ لە ڕۆڵی سەرەکیدا بینرا. لەساڵی ٢٠١٢ لە دوو فیلمیدا فیلمی (Rowdy Rathore) و (Housefull 2) کە سەرکەوتنی باشییان دەستەمۆکرد کەفیلمی (Rowdy Rathore) تاکوو ئێستاش پڕداهاتترین فیلمە بۆ ئاکشەی کومار. لەساڵی ٢٠١٦ەش لە سێ فیلم بەشداربوو کە هەرسێکی ١٠٠ کرۆرییان بڕی ئەوانیش فیلمەکانی ئێرلیفت، هاوس فوول ٣ وە ڕوستەم.

بەدرێژایی کارکردنی لە فیلمەکانی بۆلیوود دا کۆمار، کۆمەڵێک پەیوەندی سۆزداری بەستووە لەگەڵ ئەستێرەکانی فیلم وەکو (ئیشە جھولکا، بوجا باترا، رامینا تاندوون، شیلبا شیتی). وە لە کۆتاییدا لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١١ لەگەڵ تونیکڵ خانا دا هاوسەرگیری کرد. وە کوڕ و کچێێکییان هەیە بە ناوەکانی ئارەڤ و نیترا.

 

ئامەدەکردنی: محەممەد سەردار - ئیبراهیم عەزیز