close-icon

چوونەژوورەوە

ڕیتیک ڕۆشان

2876 جار بینراوە

ڕیتیک ڕۆشان (بە ئینگلیزی: Hrithik Roshan، لەدایکبووی: ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤)لە مۆمبای، ھیند لە دایــک بووەباوکی ناوی (ڕکیش روشان) وە دایــکیشی ناوی (بینکی روشان). رتیک رۆشان لە ساڵی ٢٠٠٠ ژیانی ھاوسەرگیری پێـک ھیناوە لەگەل (سوزان خان). سوزان کچی (سانجای خان) وە برای (زاید خان) وە لەساڵی ٢٠١٤ لە سوزانی خێزانی جیابوویەوە. دوای ئەوەی لەساڵانی ھەشتاکاندا لە چەندین فیلمدا ڕۆڵی منداڵی بینیوە، لە ساڵی ٢٠٠٠ بە دواوە دەستی کردووە بە کارکردن فیلمێکدا وەک ڕۆڵی سەرەکی و چەندین خەڵاتی وەرگرتووە لە فیلمەکانیدا.

لەساڵی ٢٠١٣ لەفیلمی کڕیش ٣ توانی نزیکەی ٢٤٠ کرۆر کۆبکاتەوە کەئەوکاتە بووە پڕداهاتترین فیلمی بۆلیوود، لەساڵی ٢٠١٤ەش لەفیلمی بانگ بانگ لەگەڵ کاترینا کایف دەرکەوت کە لەو فیلمەدا توانی ١٨٠ کرۆر کۆبکاتەوە و ساڵی ٢٠١٥ەش لەهیچ فیلمێکدا دەرنەکەوت بەڵام لەساڵی ٢٠١٦ لەفیلمی مۆهینجۆ دارۆ گەڕایەوە بەڵام تووشی شکستێکی گەورەهات دوای ئەوەی لەگەڵ فیلمی ڕوستەمی ئاکشەی کومار لە ئابی ٢٠١٦ تووشی بەرکەوتن هاتن.