close-icon

چوونەژوورەوە

عامر خان

5352 جار بینراوە

عامر خان، ناوی تەواو عامر حوسێن خان (لەدایکبوون: ١٤ی ئازاری ١٩٦٥) ئەکتەر و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەرێکی ھیندییە، کە یەکێکە لە ئەکتەرە دیار و ناسراوەکانی سینەمای ھیندی. ، یەکەم فیلمی عامر خان لەساڵی ١٩٧٣ بوو (Yaadon KiBaaraat) کەکاری دەرهێنانی ئەو فیلمە لەلایەن مامی عامرەوە کراوە کە ناوی ناسر حوسێنە ، لەگەڵ ئەوەی لە ١٩٧٣ بەشداربووە لە فیلم وەک ئەکتەر بەڵام ئەو لە دوایین فیلمەکانی سەرکەوتوو تر دیار بووە کە هەمیشە فیلمە نوێیەکانی لە ڕیزبەندی پێشەوەی بۆکس ئۆفیسی لە هیندستانن ، لە باشترین فیلمەکانی کە ڕێکۆرد و خەڵاتی زۆرییان بردەوە گەجنی (Ghajini) کە ئەم فیلمەیان لەساڵی ٢٠٠٨ لە سینەما نیشاندرا تا ماوەیەکی درێژ سەرووی بۆکس ئۆفیسی هیندستانی گرت تاکوو فیلمی سێ گەمژە کە هەر لەلایەن عامر خانەوە ڕۆڵی سەرەکی بینرا جێگای سەرووفیلمی بۆکس ئۆفیسی لە گەجنی وەرگرتەوە ، لەساڵی ٢٠١٣ دوایین فیلمی عامر خان لە زنجیرەی سێیەمی فیلمی (Dhoom 3) دا سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەست هینا گەرچی فیلمەکە لەساڵی ٢٠١٣ش دەرهات بەڵام تاکوو کۆتاییەکانی ٢٠١٤ەش هەر بەردەوامبوو لە سەرووی ڕیزبەندی بۆکس ئۆفیس لە هیندستان ئەمەش بەکۆکردنەوەی ٦٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە.لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بەهۆی فیلمی پی کەی (PK) عامر توانی ٧٩٠  کۆر کەدەکاتە ١٢٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کۆبکاتەوە تاکوو ئێستا پیکەی یەکەم فیلە لە ڕووی پڕداهاتترین فیلمی هیندی لەتەواوی جیهان.