close-icon

چوونەژوورەوە

کاترینا کایف

4479 جار بینراوە

کاترینا کایف لە ١٦ی تەممووزی ١٩٨٣لە ھۆنگ کۆنگی بەریتانی. لە باوکێکی موسڵمان بەناوی  محەممەد کایف و دایکێکیکریستیان بەناوی سوزان لەدایکبووە. خانمە ئەکتەری ھیندی بۆلیوودە ھاوکات نمایشکاری جلووبەرگە، خاوەن ڕەگەزناممەی بەریتانییە. یەکەم فیلمی کاترینا لەساڵی ٢٠٠٣ بوو بەفیلمی بووم (Boom). بەشی زۆری ئەم فیلمانەی بەم دواییە کە کاترینا کایف ڕۆڵی تیابینیوە لە ڕیزی پێشەوەی پڕ داھاتترین فیلمەکانی مێژووی بۆلیوودە لەوانە (Dhoom 3) کە لەساڵی ٢٠١٣ دەرچوو لە  وە لەساڵی ٢٠١٤ بەیاوەری لەگەڵ ھریتیک ڕۆشان لە فیلمی (Bang Bang!) توانیان سەرکەوتنێکی دی بەدەست بھێنن و بڕی ١٨٠ کرۆر لە هیندستان بەدەستبهێنێت

وە لە فیلمەکانی لەساڵی ٢٠١٢ بەناوەکانی (Ek Tha Tiger) لەگەڵ سەلمان خانکە ئەمەیان ١٩٩ کرۆری کۆکردەوە و لەڕیزی فیلمەکانی پێشەوەی بۆلیوودە لەڕووی داهاتوەوە وە لەھەمان سال لە فیلمی (Jab Tak Hai Jaan) توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت لەسینەماکان.

ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ بۆ کاترینا کایف ساڵێکی زۆر باش نەبوو بەوەی لە ٢٠١٥ لەفیلمی فانتۆم لەگەڵ سەیف عەلی خان پلەی ناوەندی وەرگرت وە لە ٢٠١٦ەش فیلمەکانی فیتوور و بار بار دێکۆ بەشداریکرد و لەهەردووکیان شکستی هێنا هەروەها لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ خۆشەویستەکەی ڕانبیر کاپوور جیابوونەوە.

 

سەرەتای کارکردن لە بۆلیوود
کاترینا لە تەمەنی ١٤ ساڵیەوە بووە بە نمایشکار پاشان لە چەند پێشبڕکێیەکدا پلەی یەکەمی بە دەست ھینا واتە لە نمایشکریدا سەرکەوتنی بە دەست ھێناوە وە ئەوەشی وت ئەو ھەر لە لەندەن دەستی بە کاری نمایشکردنی جلووبەرگکردووە پێش ئەوەیبیتە ھیند لە ساڵی ٢٠٠٣ کە لەو ساڵەدا بۆ یەکەم جار لە فیلمێکدا دا بەژداری کرد بە ناوی (‪(Boom‬ کە لەگەڵ ئەمیتاب باچان و جاکی شرۆف دا بەشداربوو کە ئەم فیلمە بە خراپی شکستی ھێنا، دوای ئەوە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە دوای یەکەم شکستی کە لە بۆلیوود، کاترینا ئەم جارە لە فیلمێک بەزمانی تیلیگۆی بەژداری کرد بەناوی Malliswari ە وە بوو بەڵام ئەمەیان سەرکەوتوو بوو. ساڵی دواتر وەکو خۆشەویستی ‫ئەبھیشەک باچان‬ دەرکەوت لە فیلمێکی سیاسی بەناوی سەرکار (Sarkar) ە وە لە دوای ئەم فیلمەش ڕۆڵی سەرەکی وەرگرت لە فیلمێکی کۆمیدی و ڕۆمانسی لەگەڵ ‫سەلمان خان‬ دا بە ناوی (Maine Pyaar Kyun Kiya) وە فیلمیکی زۆر سەکەوتووبوو کاترینا توانی خەڵات بە دەست بھێنێت. وە لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ یەکەم جار لە بەرامبەرئاکشای کومار ڕۆڵی گێڕا لە فیلمیکدا بە ناوی Humko Deewana Kar Gaye سەکەوتنی بە دەست نەھینا. (دواتر ھەر لەگەڵ ئەکشەی کومار کاریان لە چەند فیلمێکدا کرد کە سەرکەوتوو بوون). لە ساڵی ٢٠٠٩ لە فیلمی تیرۆرستی نیویۆرک (NewYork‬) دا بەژدار بوو لە بەرامبەر ‫جۆن_ئەبرەھام‬ و ‫نیل_نیتین‬ کە زۆر سەرکەوتوو بوو لە بۆکس ئۆفیس. باشان ھەر لە ساڵ ٢٠٠٩ دا لەگەڵ ڕانبیر کاپوور دا بەژداری فیلمێکی کۆمیدی و ڕۆمانسی کرد بە ناوی Ajab Prem Ki Ghazab Kahani کە ئەمەش بەھەمان شێوە زۆر کەرکەوتوو بوو پلەی دووەمی لە لیستی بۆکس ئۆفیسی ٢٠٠٩ بە دەست ھێنا.