close-icon

چوونەژوورەوە

سەلمان خان

4583 جار بینراوە

سەلمان خان ناوی تەواوی عەبدولڕەشید سەلیم سەلمان خان (بە ئینگلیزی: Salman Khan) ئەکتەرێکی سەرکەوتووی سینەمای هیندییە (بۆڵیوود)، کوڕی نوسەری گەورەی فیلم (سەلیم خان)ە، لە ڕۆژی ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٥ لە ناوچەی ئیندۆر لە شاری مادیا پرەدیش لە هیندستانلە خێزانێکی بە ڕەچەڵەک ئەفغانی لەدایکبووە و دایکی بەڕەشەڵەک هیندۆسە. دووبرای بەناوی (ئارباز خان و سوهەیل خان) دوو خوشکی بە ناوی (ئەلڤیراو ئاربیتا) هەیە، کە ئاربیتا کچی هەڵگیراوەیە و خێزانی خان بەخێویان کردووە. سەرەتای دەستبەکاربوونی بۆ ساڵی ١٩٨٨ دەگەڕێتەوە کە بەڕۆڵی (فیکی بهاندرای) لە فیلمی (Biwi Ho To Aisi) بەشداری کردووە. سەلمان خان لە گۆڤاری بەناوبانگی (People) لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ڕیزبەندی حەوتەمی سەرنجراکێشترین ئەکتەرەکانی جیهاندا بووە، چوارەم ئەکتەری هیندنیە کە لە مۆزەخانەی خاتوو توسو لە لەندەن بە مۆم پەیکەری بۆ دروستکراوە.


تائێستا چەند جارێک کەوتۆتە داوی خۆشەویستییەوە لەگەڵ هونەرمەندان (ئەشواریا ڕای و کاترینا کەیف) کە زۆرترین ماوە لەگەڵ کاترینا کەیفدا بووەو بەڵام پەیوەندییەکەیان تا ساڵی ٢٠١٠ بەردەوام بووە و تا ئێستا ژنی نەهێناوەو کەسیش لەو نهێنییەی تێناگات. سەلمان خان لە چەندین فیلم و بەرنامەدا بەشداری کردووەو نازناوی خۆی لە جیهاندا مسۆگەر کردووە.

بە هۆی تۆمەتی کوشتی کەسێک لەمانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٢ دا، چەند جارێک دادگایی کراوەو روداوەکەی بەسەردا ساخبۆتەوە، بەڵام ئەو پێداگیری دەکات کە ئەو رۆژەی کەسەکە کوژراوە ئەم شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە نەبووە. دواتر لە ساڵی ٢٠١٥ دادگا بڕیاری دا سەلمان خان بۆ ٥ ساڵ لەسەر ئەم کەیسە بخاتە زیندان بەڵام دوایی بۆماوەیەک ئەو بڕیارە هەڵپەسێردرا.