close-icon

چوونەژوورەوە

١١.٢٢.٦٣ (زنجیرەی تەلەڤزیۆنی)

1540 جار بینراوە

١١.٢٢.٦٣ زنجیرەیەکی ئەمەریکی زانستی خەیاڵیە ، بنچینەی گرتووە لە کتێبی 11/22/63 لەنووسینی ستێفن کینگ ، و پێکهاتووە لە هەشت ئەڵقە.جەی جەی ئابرامس یەکێک بووە لە بەرهەمهێنەرە جێبەجێکارەکانی زنجیرەکە.زنجیرەکە لەنواندنی جەیمس فڕانکۆ،سارا گۆردن،جۆش دوهامل و کریس کووپەرە.یەکەم ئەڵقەی زنجیرەکە لە ١٥ی فێبرایەری ٢٠١٦ لەسەر تۆڕی زنجیرەیی (هولو) پەخش کرا و پێشوازیەکی باشی لێکرا.

چیڕۆک

جەیک ئێپینگ (جەیمس فڕانکۆ) ، مامۆستایەکی زمانی ئینگلیزی لە مەینەوە ، چانسی ئەوەی پێدەدرێ کە بگەڕێتەوە تەکساس بۆ ساڵی ١٩٦٠ ، لەلایەن هاوڕێ کۆنەکەی ئاڵ تێمپلتن (کریس کووپەر).دوای ئەوەی ڕازیدەبێ تا ئەمکارە ئەنجامبدات هەڵدەستێ بەدەستپێکردنی هەوڵەکانی بۆ ئەوەی نەهێڵێ سەرۆک جۆن کێنیدی بکوژرێ و هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ ڕێگریکردن لەم ڕووداوە ، لەهەمان کاتدا لەگەڵ ژیانی ئەوکاتە لێڕادێت و پەیوەندی خۆشەویستی درووست دەکات لەگەڵ سەیدی دەنهیڵ (سارا گۆردن) کە دەکرێ ببێتە هۆی ئەوەی ئامانجە سەرەکیەکەی لەیاد بچێتەوە.

 

ئەکتەران و ڕۆڵەکانیان

  • جەیمس فڕانکۆ لەڕۆلی جەیک ئێپینگ/جەیک ئەمێرسن

    کریس کووپەر لەڕۆڵی ئاڵ تێمپڵتن
    سارا گۆردن لەڕۆڵی سەیدی دەنهیڵ
    لوسی فڕای لەڕۆڵی مارینا ئۆسوالد
    دانیێل وێبەر لەڕۆلی لی هارڤی ئۆسوالد
    جیۆرج مکەی لەڕۆلی بیل تورکۆت
    جۆش دوهامل لەڕۆلی فڕانک دەنینگ
  •  

کاردانەوەی ڕەخنەگران

فیلمەکە بەشێوەیەکی گشتی ڕای پۆزەتیڤانەی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەرگرانەوە.وێبسایتی Rotten Tomatoes ڕێژەی %80ی بە فیلمەکە دا.وێبسایتی IMDBیش نمرەی ٨.٧/١٠ی بە زنجیرەکەدا و جێگیری کرد لە ٢٥٠ باشترین زنجیرەکەی مێژوو ، وێبسایتی MetaCritic لەسەر ١٠٠ ٦٨ی بە فیلمەکەدا.

 

 

viagra coupon card discount prescription coupons viagra coupon card
transfer prescription coupon mba-institutes.com cialis discount coupons