close-icon

چوونەژوورەوە

ئەمیتاب باچان

2445 جار بینراوە

ئەمیتاب باچان (بە ئینگلیزی: Amitabh Bachchan) لەدایکبووی ١١ی تشرینی یەکەم ١٩٤٢ لە ئەڵڵائاباد و لە ڕەگەزی پەنجابییە.ناوی تەواوی (ئەمیتاب هاریڤانش باچان) یەکێکە لە هەرە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی سینەمایی هیندستان[١][٢]. لەساڵی ١٩٦٩ لە فیلمی (Saat Hindustani) بۆیەکەمینجار لە فیلمدا وەک ئەکتەر کاری کرد ئەویش بەڕۆڵی ئەنوەر عەلی بوو.لەسەرەتای ساڵانی حەفتایەکان (١٩٧٠-) بەهۆی فیلمەکانی (Zanjeer) لەساڵی ١٩٧٣ وە لە لە ١٩٧٥ بە فیلمەکانی (Deewaar) و شوعلە (Sholay) ئەمیتاب ناوبانگییەکی باشی پەیدا کرد. بەهۆی کارەکانییەوە چەندین جار خەڵاتکراوە لەوانە سێجار خەڵاتەکانی فیلمی نەتەوەیی وەک باشترین ئەکتەری (National Film Awards) پێبەخشراوە کەلەمەیان هاوڕیکۆردە لەگەڵ کەمال حەسەن و مامووتتی وە چواردەجاریش (Filmfare Awards).جگە لەکاری ئەکتەری ئەمیتاب وەک گۆرانیبێژی پلەی باک و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی و بەرهەمهێنەری فیلم کاری کردووە.لەساڵی ٢٠١٣ ئەمیتاب لەیەکەم فیلمی هۆلیوودیش دەرکەوت ئەمەش لە فیلمی (the Great Gatsby) بوو کە لیۆناردۆ دیکاپیرۆ ڕؤڵی سەرەکی تێدا بینیبوو.

 

سەرەتای ژیان :

ئەمیتاب باچان لە ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢ لەدایکبوو لە ئەڵڵائاباد لە باوکێکی شاعیر بەناوی هاریڤانش ڕای باچان و دایکێکی پەنجابی سیخیبەناوی تەجی باچان ، لە دواییدا باوکی لە ٢٠٠٣ وە دایکیشی لە ٢٠٠٧ کۆچی دواییان کرد.ناوی باچان لە (Inquilab Zindabad) هاتووە کە بەمانای بژی شؤڕشی هیند دێت. ئەمیتاب لەساڵی ١٩٧٣ گەڵ ئەکتەری هیندی جایا باچان (JayaBachchan) ژیانی هاسەری پێکهێنا و خاوەنی دوو منداڵن بەناوەکانی ئەبھیشەک باچان و شویتا ناندا کە ئەبهیشەک وەک باوکی بووە بە ئەکتەر و لە ئێستادا لە ئەکتەرە ناسراوەکانی سینەمای هیندە وە ئەکتەری هیند و شاجوانی هیند و جیهان ئایشواریا رای باچان بووکی بنەماڵەکەیە واتە ژنی ئەبهیشەکە.

 

- ژیانی ئەکتەری -
سەرەتاکان
لەساڵی ١٩٦٩ بەشداری لەیەکەم فیلمدا کرد بەزمانی هیندی ئەویش فیلمی (Saat Hindustani) فیلمەکە لەسەر داواکردنی ڕزگاری و ئازادی گوا بوو لەدژی کۆلۆنیالیزمی پۆرتوگال لە هیندستان. هەر لەساڵی ١٩٦٩ لە فیلمی (Bhuvan Shome) بەدەنگهێنان بەشداریکردبوو. دواتر لەساڵی ١٩٧٠ لە نیمچە ڕۆڵێ لە فیلمی (Bombay Talkie) بەشداریکرد دوایی لەساڵی ١٩٧١ بەشداری کرد لە فیلمی پەروانە (Parwana) لەو فیلمەدا ئەمیتاب ڕۆڵی سەرەکی گێڕا هەر لەهەمان ساڵ ڕؤڵی سەرەکی بینی لە فیلمی (Anand) کە سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێنا. هەر لەوساڵە بەشداری چەندین فیلمی دی کرد لەوانە (Reshma Aur Shera) وە (Pyar Ki Kahani) وە (Sanjog). وە لەساڵانی ١٩٧٠ ئەمیتاب بەشداریکردووە لە دەیەها فیلم وە لەساڵی ١٩٧٧ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ مانموهان دیسای درووستکرد ئەویس بە فیلمەکانی (Parvarish) وە عەمار ئەکبەر ئەنتۆنی (Amar Akbar Anthony) کە فیلمی عەمار ئەکبەر ئەنتۆنی ناوبانگێکی باشی پەیداکرد کە فیلمێکی کۆمێدی بوو لەگەڵ ڕیشی کاپوور و ڤینۆد خانا بەشداریکردبوو. وە لەساڵی ١٩٧٨ لە فیلمی دۆن (Don)یش سەرکەوتنی مەزنی بەدەستهێنا.
فیلمەکانی ساڵی ١٩٧٥
لەساڵی ١٩٧٥ ئەمیتاب بەشداری لە شەش فیلمدا کرد بەڵام لەهەموویان زیاتر دەنگی دایەوە ئەو دوو فیلمەبوون شوعلە (Sholay)کە ئەمیتاب لەگەڵ ئەمجەد خان و دارمەندرا بەشداریکرد وە فیلمەکەی دیش فیلمی دیوار (Deewaar) بوو کە ئەویان لەگەڵ شاشی کاپوور و نیتو سینگدا بەشداریکرد. فیلمی شوعلە لەوساڵەدا تاکوو ئێستا ناودارییەکی باشی پەیداکرد و بەیەکێ لە باشترین فیلمە هیندییەکان دادەنریت بۆ هەمیشە..

 

هەشتایەکان
لەساڵانی هەشتایەکان ئەمیتاب زۆرتر ناوبانگی دەرکرد بەتایبەتی بە دەرکردنی فیلمەکانی سیلسیلە (Silsila) لەساڵی ١٩٨١ وە کوولی لەساڵی (١٩٨٣) مارد (Mard)لەساڵی ١٩٨٥.

ڕووداوی فیلمی Coolie ئەو ڕووداوە بوو لەڕۆژی ٢٦ی تەمموزی (٧)ی ١٩٨٢ ڕوویدا کاتێک لەکاتی نوواندنی دیمەنێک ئەکتەری بەشداربوو (Puneet Issar) لەگەڵ ئەمیتاب باچان لە گرتەیەکەی شەڕدابوون لەئەنجامی ئەو نوواندە ئەمیتاب بەخراپی برینداربوو کاتێک بە گۆشەیەکی مێزێک کەوت و سەرەتا دەستەی فیلمەکە وایان زانی بە گاڵتە وادەکات بەڵام دوایی کە بۆیان ڕوونبۆوە ڕووداوەکە ڕاستە، ئەوکاتە فیلمەکە لە زانکۆی بەنگالۆری دەگیرا وە مەنهۆمان دیسیای دەرهێنەر بەپەلە لەگەڵ ئەمیتاب بە فڕۆکە گەڕانەوە مۆمبای و دواتر ئەمیتاب گەیەندرایە لقێکی نەخۆشخانەی کاندی لەو ڕۆژەوە ئەمیتاب کەوتە نەخۆشخانە تاکوو ڕۆژی ٢ی ئەیلوول (٩) هەمان ساڵ لەنەخۆشخانە مایەوە. لەو ڕۆژەدا واتە ٢ی ئەیلوول جایا باچانی خێزانی ئەمیتاب تێبینی کرد کە پەنجە گەورەکەی ئەمیتاب دەجووڵێت وتی”ئەو دەژیێت” ئەو ڕووداوە بووە سەردێڕی زۆرینەی هەواڵەکانی جیهانی و واتە دەنگۆ جیهانی لەدوای خۆی هێنا تەنانەت وڵاتی بەریتانیایشی گرتبۆوە وە تەنانەت زۆرێک لە عاشقانی ئەمیتاب لە پەرستگاکان نزایان بۆ دەکرد بەتایبەت ژنەکەی کە هەموو ڕۆژێک بەپێی پەتی دەچوو بۆ پەرستگای “Siddhivinayak” بۆ نزاکردن وە دوای چاکبوونەوەی دەستی کردەوە بەکارەکانی و فیلمی کوولی تەواو کرد و فیلمەکەش سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەستهێنا و فیلمەکە بۆ ساڵی ١٩٨٣ لە سینەماکان نمایشکرا.

 

٢٠٠٠ەکان

لەساڵانی ٢٠٠٠ەوە ئەمیتاب بەهۆی بەسەرچوونی تەمەنییەوە زۆرتر ڕؤڵی باوک دەبینێت بەتایبەت باوکێکی تووڕە لە نموونەی ئەو فیلمانەش موحیبەتین (Mohabbatein)لەساڵی ٢٠٠٠ وە “هەندێ کات خۆشی هەندێ کات پەژارە” (Kabhi Khushi Kabhie Gham…) کە لەساڵی ٢٠٠١ بوو وە لە فیلمەکانی (Kabhi Alvida Naa Kehna ) لە ٢٠٠٦ و باوکی بووک (Baabul )لە ٢٠٠٦ وە سەرکار (Sarkar) لەساڵی ٢٠٠٥ ڕۆڵی باوکێکی باشی بینی. لەساڵی ٢٠٠٩ لەفیلمی باوک (پا) ڕۆڵی منداڵێکی تووشبوو بە پرۆگێریای بینی وە لەو فیلمەدا بەپێچەوانەی دۆخی ڕاستی ئەمیتاب ڕۆڵی منداڵی کوڕە ڕاستەقینەکەی خۆی (ئەبهیشەک باچان)ی بینی. پاشان لەساڵی ٢٠١١ لە فیلمی (Aarakshan) وە فیلمی (Bhoothnath Returns) لەساڵی ٢٠١٤ داوای باشترکردنی ژیان و خۆشگوزەرانی لە هیند دەکرد واتە پەیامی سیاسیی هاتە ناو فیلمەکانی ئەمیتاب. لەساڵی ٢٠١٥ەش بەفیلمی (Piku) ئەمیتاب گەڕایەوە ڕۆڵی باوک کە ئەوجارە ڕۆڵی باوکی ئەکتەری هیندی دیپیکا پادوکۆنی گێڕا.