close-icon

چوونەژوورەوە

جێنیفەر لۆرنس

6520 جار بینراوە

جێنیفێر شرەیدێر لۆرێنس (بە ئینگلیزی: Jennifer Shrader Lawrence) . ( لەدایکبووی ١٥ ئاب(ئووت) ١٩٩٠) ئەکتەری ئەمریکییە. جێنیفێر لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و لە چەندین فیلم و زنجیرەی تێلێڤیزیۆنی وەکوو "Winter Bone" بەشدار بووە. ئەو لە ساڵی ٢٠١٢ بە بۆنەی ڕۆڵی لە فیلمی "Silver Linings Playbook" توانی خەڵاتی ئۆسکاری ٢٠١٢ بۆ باشترین ژنی ڕۆڵی یەکەم، مسۆگر بکات.

 

سەرەتای ژیان
دایکی کە ناوی (Nee Koch) بوو بەڕێوبەری کامپێکی مناڵان بوو، باوکیشی کرێکار بووە وە جگە لە خوێندن کاری یاریدەدەری پزیشکی دەکرد لە کامپەکەی دایکی. دوو برای لە خۆی گەورەتری هەیە بە ناوەکانی (Ben و Blaine) لە تەمەنی ۱٤ ساڵیدا بڕیاری دا دەست کات بە کاری نواندن، زۆری لە دایک و باوکی کرد تا ڕازی ببن کە بچێت بۆ نیویۆرک بۆ دۆزینەوەی کەسێک کە بتوانێ پەرە بە نواندنەکەی بدا و بتوانێ بڕواتە ناو هۆڵیوودەوە.

 

سەرەتای کارکردن
لە سەرەتادا چەندین ڕۆڵی بچووكی لە هەندێك فیلم و ئەڵقەی تەلەڤزیۆنی بینی، بەڵام یەکەم کاری كە رۆڵێكی سەربەخۆی هەبوو لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی (The Big Engvall Show) بوو کە زنجیرەیەکی کۆمیدیە کە ڕۆڵی (Lauren Pearson) دەبینێ کە گەورەترین کچی خێزانەکەیە. ئەم زنجیرەیە لە سێپتەمبەر ی ۲٠٠۷ دەستی پێ کردووەو تا ۳ وەرز بەردەوام بوو، وە هەموو ئاکتەرە لاوەکانی ئەم زنجیرەیە (بە جێنیفەریشەوە) توانیان خەڵاتی (باشترین ئاكتەری لاو) بەدەست بێنن، ئەمەش بە یەکەمین خەڵاتی جێنیفەر دادەنرێت. وە دووهەم کاری جێنیفەریش لە ساڵی ۲٠٠۸ دا بوو ئەویش لە ڕۆڵێکی سادەیا بوو کە ڕۆڵی (Tiffany) ئەبینی لە فیلمی (Garden Party). وە هەروەها لە ۲۹ ی سێبتەمبەری هەمان ساڵ بۆ یەکەمجار توانی ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت ئەویش بە ڕۆڵی (Agnes) لە فیلمی (The Poker House) وە توانی خەڵاتێکی تاکە کەسی بە دەست بێنێ. هەر لە ساڵی ۲٠٠۸ توانی لە فیلمی (The Burning Plane) بەژداری بکات کە لە دەرهێنانی (Guillermo Arriaga) ـیە کە توانی دیسان خەڵاتێکی تاکە کەسی تر بەدەست بێنێت، لە ساڵی ۲٠۱٠ دا توانی دوبارە ڕۆڵێکی سەرەکی لە فیلمی (Winter's Bone) بێگێڕێت ئەویش لە ڕۆڵی (Ree)، بەڵام ئەمجارەیان زۆر بە شێوازێکی جوانترو سەرکەوتووتر لەوانەی پێشوو، کە تەنانەت زۆرێک لە میدیاکان پێیان وابوو کە زوڵمێکی زۆر لە جێنیفەر کرا کە خەڵاتی ئۆسکاریان پێ نەبەخشی، بەڵام سەرەڕای ئەوە فیلمەکە توانی ۷٥ خەڵات بەرێتەوەو بپاڵێورێت بۆ ۹٥ دانەش. لە ساڵی ۲٠۱۱ دا جێنیفەر بەژدای کرد لە فیلمی (Like Crazy) دوای ئەوەش لە فیلمی (The Beaver) وە هەر لە ساڵی ۲٠۱۱ دا بەژداری لە زنجیرە فیلمەکانی (X-Men)ـدا بکات بکات ئەویش بە بەژداریكردنی لە بفیلمی (X-Men: First Class) لە ڕۆڵی (Mystique) کە توانی سەرکەوتنێکی گەورە بە دەست بێنێ ئەویش بە کۆکردنەوەی (352,905,371$) لە سینەماكانی جیهان وە بڕی پارەی تێچوو بریتیبوو لە(160,000,000$)

 

٢٠١٢ تاکوو ئێستا
ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن زۆربەی خەڵك بە باشترین ساڵ لەژیانی هونەری جێنیفەر دادەنرێت، بەو پێیەی لەو ساڵەدا جێنیفەر ڕۆڵی (Katniss Everdeen) ی بینی لە فیلمی (The Hunger Games)دا کە وەرگێراوە لە پڕ فرۆشترین نۆڤڵ کە لەلایەن (Suzanne Collins) ەوە نوسراوە کە جێنیفەر خۆی یەکێک بووە لە هاوەدارانی نۆڤڵەکە، وە کاتێک داوایان لێ کرد کە بەژداری لە فیلمەکەیا بکات ۳ ڕۆژیان پێ چوو تا ڕازیان کرد، چونکە هەمیشە دەیگوت ئەم ڕۆڵە زۆر لە من گەورەترە، وە دوای ئەوە جێنفەر داوای کرد کە ماوەیەکی پێ بدەن تاکوو بتوانێ بڕواتە ناو ڕاهێنانەوە بۆ (تیروکەوانی، سەرکەوتن بەسەر داردا، شەرکردن). (The Hunger Games) توانی (٦۹۲.۷۹۹.۲٥٥$) بەدەست بێنێت لە سینەماكانی جیهان کە کۆی تێچووی فیلمەکە بریتیبوو لە (۷۸.٠٠٠.٠٠٠$) وە هەروەها فیلمەکە توانی ببێتە یەکەمین فیلم لە بۆکس ئۆفیس کە بتوانێ زیاتر لە (۳٥٠میللیۆن دۆلار) پەیا بکات کە ڕۆلی سەرەکی کچێک بیبینێت. هەر لە ساڵی ۲٠۱۲ جێنیفەر توانی ڕۆڵی بێوەژنێک ببینێ بە ناوی (Tiffany) لە فیلمی (Silver Linings Playbook) کە فیلمەکە توانی ۹٥ خەڵات بەرێتەوەو بۆ ۱۲۲ دانەش پاڵێورا دوای ئەو ڕۆڵە گەورەیەی کە نواندی لەو فیلمەدا جێنفەر خەڵاتی ئۆسكاری بۆ باشترین خانمە ئاكتەر لە ڕۆڵی سەرەكی بەدەستهێنا، لە تەمەنی تەنها ۲۲ ساڵی. وە هەر لە ساڵی ۲٠۱۲ دا جێنیفەر توانی لە یەکەم فیلمی ترسناک دا سەرکەوتوو بێت ئەویش لە فیلمی (House at The End of The Street) کە کۆی داهاتی فیلمەکە بریتیبوو لە (۳۲.۹٠۷.٥۹۸$) کە بڕی پارەی تێچوونی بریتیبوو (٦.۹٠٠.٠٠٠$). لە ساڵی ۲٠۱۳ دا جێنیفەر بەردەوام بوو لە ڕۆڵی (Katniss Everdeen) ئەویش بە بەرداوام بوون لە زنجیرە فیلمەکانی (The Hunger Games)ـدا بە بەژداری کردن لە بەشی دووەمی بەناوی (The Hunger Games: Catching Fire) کە توانی سەرکەوتنێکی زیاتر بەدەست بێنێ کە زیاتر بوو لەوەی پێشوو ئەویش بە بەدەست هێنانی (۸۲۸.٦٤٥.٥۷۷$) کە بڕی تێچووی فیلمەکە بریتیبوو لە (۱۳٠.٠٠٠.٠٠٠$) . وە هەر لە ساڵی ۲٠۱۳ دا توانی بەژداری لە فیلمی (American Hustle) بکات لە ڕۆڵی (Rosalyn) وە دووبارە توانی چەندەها خەڵاتی تاکە کەسی بەرێتەوە کە یەکێک لەوانە گۆڵدن گڵۆب بوو وە چەندەهای تر بپاڵێورێت کە یەکێک لەوانە بریتیبوو لە پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ئۆسكار بۆ سێهەمین ساڵ لەسەریەك. لە ساڵی ۲٠۱٤ دا دوبارە بەژداری کردەوە لە زنجیرە فیلمەکانی (X-Men) ئەویش لە بەشی (X-Men: Days of Future Past) کە توانی (۷۲۲.۹۱٤.۹۸٦$) کۆبکاتەوە ، وە بڕی تێچووی فیلمەکە بریتیبوو لە (۲٠٠.٠٠٠.٠٠٠$) . وە هەر لە سالی ۲٠۱٤ ەدەدا دووبارە بەژداری لە زنجیرە فیلمەکانی (The Hunger Games) دا کرد ئەمجارەیان لە فیلمی (The Hunger Games: Mockingjay - Part 1). فیلمەكە توانی $709,635,885 لە سینەماكانی جیهاندا بەدەست بێنێت لە ساڵی ٢٠١٥ ـشدا، جێنیفەر بەژداری ژمارەیەك فیلم دەكات، لە هەموویان چاوەڕووان كراوتر، فیلمی (Joy) لەگەڵ ئاكتەران برادڵی كووپەر و ڕۆبەرت دینیرۆ دووبارە لەگەڵ دەرهێنەر دەیڤد ئۆ. ڕەسڵ، كە لە ٢٥ ـی دیسێمبەری ٢٠١٥ لە سینەماكان نمایش دەكرێت. هەروەها دوایین بەش لە زنجیرە فیلمەكانی (The Hunger Games)، فیلمی (The Hunger Games: Mockingjay - Part 1) كە لە ٢٠ـی نۆڤێمبەری ٢٠١٥ لە سینەماكان نمایش دەكرێت

 

خەڵاتەکان
جێنفەر تا ئێستا بە یەکێک لە سەرکەوتو ترین خانمە ئەکتەرەکان دادەنرێت، ئەویش بە بردنەوەی ۱۱٥ خەڵات و وە پاڵاوتنیش بۆ ۱۱۷ جار ئۆسکارو گۆلدن گڵۆب

* ساڵی ۲٠۱۱ توانی لە فیلمی (winter's bone) بپاڵێورێت بۆ خەڵاتی ئۆسکارو گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین خانمە ئەکتەر لە ڕۆڵی ( ree )
* ساڵی ۲٠۱۳ توانی ببێتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین خانمە ئەکتەر لە فیلمی (silver linings playbook) لە ڕۆڵی (tiffany).
* ساڵی ۲٠۱٤ توانی بپاڵێورێت بۆ خەڵاتی ئۆسکار و وە توانی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بەدەست بێنێت، بۆ رۆڵی (Rosalyn) لە فیلمی (American Hustle)

  •  

ئامادەکردنی: چێنەر چالاک