close-icon

چوونەژوورەوە

شاروخ خان

6364 جار بینراوە

شاروخ خان (بە ئینگلیزی: Shahrukh Khan ، بە ھیندی: शाहरुख़ ख़ान) ئەکتەر و دەرھێنەر و پێشکەشکاری تەلەفیزیۆنیە لەھیندستان. بە (پادشایبۆڵیوود) ناسراوە. خان تا ئێستا بەشداری زیاتر لە (٧٠) فیلمدا کردووە..
خان لە ساڵانی (٨٠)کاندا دەستی کرد بە کاری ھونەری و سەرەتا بە شانۆ و درامای تەلەفزیۆنی دەستیپێکرد. یەکەم فیلمی لە ساڵی ١٩٩٢ بە ناوی (دیوانا (فیلم)) (Deewana) بڵاو کردەوە.
لە دوای ئەم فلیمەوە بە یەکێک لە ئەکتەرە ھەرە بە ناوبانگەکانی وڵاتی ھیندستان ناوبانگی دەکرد بەھۆی لێھاتووی و جوانی نمایش کردنی لە فیلمەکانیدا. ھەروەھا خان بە یەکێک لە ھەرە ئەکتەرە گەورە و بە ناوبانگەکانی جیھان ئەژمار دەکرێت ، بە زیاتر لە ملیارێک ھەوادارەو و ھاندەرەوە لە جیھاندا. لە ساڵی ٢٠٠٨ دا (نیوس ویک) بە یەکێک لە (٥٠) کەسی زۆر بە توانای جیھان ھەڵیبژارد.

 

ژیان
خان لە ساڵی (١٩٦٥ز) لە خێزانێکی موسڵمان لە شاری نیو دەلھی سەر بە وڵاتی ھیندستان لە دایکبووە. باوکی (تاج محەمەد خان) یەکێک بوو لە خەباتکەرانی سەربەخۆیی ھیندستان لە پیشاوەر (ھیندستانی بەریتانی). خان خوشکێکی گەورەتر لە خۆی ھەیە بە ناوی (شەھناز). ھەروەھا لە کاتی لە دایکبووندا ناوی (شاروخ) واتە (ڕووخسای پادشا)ی لێنراوە.
خان لە قوتابخانەی (ست. کۆڵومبا) (St.Columba’s School) دەیخوێند کە لەم قوتابخانەیە زۆر سەرکەوتوو بوو لە وەرزش و دراما و ئەکادیمی. لێرە دیاری ساڵانەی قوتابخانەکەی وەرگرت بە ناوی (Sword Of Honour) واتە (شمشێری شەرەف) کە ئەم دیاریە ساڵانە دەدرا بەو قوتابیەی کە ھێمای ڕۆحیەتی قوتابخانەکە بوو. پاشان لە نێوان ساڵانی (١٩٨٥-١٩٨٨ز) کۆلێجی (ھانسراج)ی تەواو کرد و بڕوانامەی (بەکالریۆس)ی لە بەشی (ئابووری) وەرگرت. پاشان بڕوانامەی (ماستەر)ی لە (پەیوەندییەکانی بارستە) (Mass Communications) لە (زانکۆی نیشتیمانی ئیسلامی) (جامعة میلیە إسلامیة) بە دەست ھێنا. پاشانیش دەستی کرد بە بەشداری کردن لە بواری فیلمدا لە بۆڵیوود. وە لە تەواوی ژیانیدا کەسێکی بەھرەمەندی دەستنیشان کە دەتوانێت جێگەی بگرێتەوە ئەو کەسەش بەناوی (زریان رێباز) ناسراو بە (زریان خان)وە بەشدارە لە فیلمی (jab tak hai jaan) وە لە کۆتاییەکەشدا فیلمەکەی پێشکەش کرد بە (زریان خان)

 

 

سەرەتای کارەکان لەبۆلیوود
ڕۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٩٢، ڕۆژی نمایشکردنی فیلمی (Deewana) کەئەم فیلمە بەیەکەمین وێستگەی بەشداربوونی لەفیلمەکان دادەنرێت بۆ شاروخ خان، لەم فیلمەیدا لەپاڵ هەریەکە لە ڕیشی کاپوور و دیڤیا بهارتی و ئامریش پوری بەشداریکرد.
لەگەڵ ئەوەی Deewana یەکەم فیلمی بوو بەڵام ئەو بەهۆی فیلمی دووەمییەوە بازیگر (baazigar) ناوبانگییەکی باشی دەستەمۆکرد. سەرەتای دەرکەوتنی شاروخ خان بەڕۆڵی کەسایەتی چەپەڵ و پیاو خراپ دەستی پێکرد نموونەی فیلمی baazigar و Darr لە١٩٩٣ وە Anjaam لەساڵی ١٩٩٤. بەڵام ساڵی ١٩٩٥ لەدوای بەشداریکردنی لەفیلمی دیلوالێ دولهانیا لێ جەیانگێ لەسەر دەستی ئادیتیا چۆپراوە دەخزێنرێتە ناو فیلمە ڕۆمانسیەکانەوە ئیتر دوای ئەو فیلمە سەرکەوتووەی لەچەندین فیلمی دی ڕۆمانسی سەرکەوتنی بەدەستهێنا ئەوانیش Dil To Pagal Hai لەساڵی ١٩٩٧ وە لەساڵی ١٩٩٨ لەفیلمی Kuch Kuch Hota Hai وە لەساڵی ٢٠٠١یش Kabhi Khushi Kabhie Gham… ئەم فیلمانە بوونە دەستپێکی گۆڕینی ئاڕاستەی شاروخ خان لەڕۆڵی نەرێنییەوە بۆ ڕۆڵی ئەرێنی و ڕۆمانسی. لەگەڵ ئەوەش شاروخ خان لەچەندین فیلمی نەرێنی دیکەشەوە دەرکەوتەوە کەئەوانیش Josh لەساڵی ٢٠٠٠ وە زنجیرە دوو بەشی Don لەساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠١١.