close-icon

چوونەژوورەوە

جیاوازی نێوان کارەکتەری گاستن لە فیلمە نوێیەکەی (beauty and the beast) لەگەڵ فیلمە ئەنیمەیشنەکە

1854 جار بینراوە


کورد سینەما- چۆن کارەکتەری گاستن لە فیلمی (beauty and the beast) بەراورد دەکرێت
بە کارەکتەرە خراپەکانی پێشووی دیسنی؟ ، مەرج نیە هەموو کەسە خراپەکانی ناو فیلمەکان
شێوەیان ناشرین بێت ، لە فیلمی (beauty and the beast) دڕندەکە شێوەیەکی ناشرین و
ترسناکی هەیە ، بەڵام لەهەمان کاتدا خاوەنی دڵێکی باش و بەبەزەییە ، هەروەها گاستن ،
کە رۆلی کەسێکی خراپی هەیە لە فیلمەکەدا ، کەمێک جیاوازتر دەردەکەوێت وەک لە کارەکتەرە
خراپەکانی دیکەی دیسنی ، چونکە پۆشاکێکی جوانی لەبەردایە و بەشێوەیەکی جوان دەردەکەوێت.

ئاکتەری بەریتانی ، لوک ئیڤانسی تەمەن (٣٧) ساڵ ، کە رۆلی گاستن دەگێرێت لە فیلمە نوێیەکەدا
دەلێت "گاستن لە پێشوودا سەرباز بووە ، بەڵام دواتر رووی راستەقینەی دەردەکەوێت ، کە هەوڵ
بۆ بەدەستهێنانی خۆشەویستی بێل دەدات ، وە گاستن پیاوێکە ، کە بۆ یەکەمجارە لە ژیانیدا ئەو شتە
بەدەستناهێنێت ، کە هەوڵی بۆ دەدات" ، وە لوک لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت "گاستن لە فیلمە نوێکەدا
زۆر خراپتر و چەپەڵترە وەک لە فیلمە ئەنیمەیشنەکەدا" ، واش بڕیارە فیلمەکە لە ۱۷\۳\۲٠۱۷ پەخشبکرێت لە
سینەماکانی ئەمێریکادا.

وەرگێرانی : شایی کاروان
داڕشتنی : جوانڕۆ بەکر