ترایلەری فیلمی (Ghost in the Shell) بڵاوکرایەوە
3009 جار بینراوە
کورد سینەما- ترایلەری فیلمی (Ghost in the Shell) بڵاوکرایەوە ، فیلمەکە لە جۆری خەیاڵی و
زانستیە ، چیرۆکەکەی باس لە پۆلیسێکی دەستکرد (وەک ڕۆبۆت) دەکات ، کە ڕووبەروی تاوانکاران
دەبێتەوە ، خانمە ئاکتەری ئەمێریکای سكارلت جۆهانسۆن ، رۆڵی پاڵەوانی فیلمەکە دەگێرێت.
کاستی سەرەکی فیلمەکەش پێکهاتوە لە (سكارلت جۆهانسۆن - تاکیشی کیتانۆ - جۆلیێت بینۆچ -
نانو گرام چین هان - یۆهان فلیپ) هەروەها لەلایەن ڕۆبەرت ساندەرزی بەریتانی ، کاری دەرهێنانی
بۆ ئەنجامدراوە ، فیلمەکە لە بەرواری ١٧ـی مانگی ٣ـی ساڵی ٢٠١٧ لە سینەماکان نمایش دەکرێت.
ڤیدیۆ : بینەری ترایلەری فیلمەکەبن