شوان عه‌توف 4 كورته‌فیلم و 2 فیلمی درێژی سینه‌مایی به‌رهه‌مده‌هێنێت
2597 جار بینراوە
سینه‌ماكاری ناوداری كورد "شوان عه‌تووف" چوار كورته فیلم و هه‌روه‌ها دوو فیلمی درێژی سینه‌مایی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ له یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "سلێمانی" و دوای ئه‌وه‌ی وه‌كو ئیگۆی فێستیڤاڵه‌كه ناسرا، به‌پێی به‌رنامه رێژیه‌كی تۆكمه‌و به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری سلێمانی و كۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم" و كام پرۆدێكشنی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی به‌لجیكی و میسری، سینه‌ماكاری ناسراوی كورد "شوان عه‌توف" 4 كورته فیلم به ناوه‌كانی (ده‌لاك و دونیا) و (ماچه‌كه‌ی مریه‌م) و (مانگ و زیندان) و هه‌روه‌ها (مینا پێده‌كه‌نێ) له‌گه‌ڵ دوو فیلمی درێژی سینه‌مایی به ناوه‌كانی (عیسا و شاره غه‌مگینه‌كه) و (گۆزه‌ی شكاو) به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ركابه‌ریی كردنی بارودۆخی خراپی ئابووری و چالاك كردنی جوڵه‌ی سینه‌ماییه له كوردستان.
هه‌روه‌ها له پلانی هونه‌رمه‌ند "شوان عه‌توف"دایه كه ئه‌م پرۆژانه تا سه‌ره‌تای ساڵی 2018 كۆتاییان پێبێنێت.
سینه‌ماكاری كورد "شوان عه‌توف" له دوو ساڵی رابردوودا نووسین و ده‌رهێنانی بۆ دوو كورته فیلمی چیرۆكی "ماڵ و كلیل" Home And Key و كورته فیلمی چیرۆكی "باخه‌كه‌ی باوكم" My Fathers Garden ئه‌نجام داوه كه "ماڵ و كلیل" تائێستا له زیاتر له 50 فێستیڤاڵی جۆراوجۆر له ئاستی جیهان نمایشكراوه‌و 13 خه‌ڵاتی گرنگی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست هێناوه‌و هه‌روه‌ها "باخه‌كه‌ی باوكم"یش له چه‌ندین فێستیڤاڵی جیهانی نمایشكراوه له‌وانه: له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی كورته فیلمه‌كانی "گۆڵفی مۆهر" Muhr Gulf Short له میانه‌ی دوازده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دوبه‌ی له وڵاتی ئیمارات، له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی "كۆتایی ته‌كساس" TEXAS ULTIMATE له ویلایه‌تی ته‌كساس له وڵاتی ئه‌مریكا، له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كامێرای عه‌ره‌بی" رۆتێردام له وڵاتی هۆڵه‌نداو هه‌روه‌ها له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی مۆنتاژ له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "قوڵایی گۆڕه‌پان" DEPTH OF FILD له ویلایه‌تی دیله‌وێر له وڵاتی ئه‌مریكا.