گرینگترین زانیاری دەربارەی فیلمە نوێیەکەی دينزل واشنتن
4570 جار بینراوە
کوردسینەما- فیلمی (Fences) نوێترین بەرهەمی ئاکتەر و دەرهێنەری دیاری هۆلیود دينزل واشنتنە ،
فیلمەکە لەکۆتایی ئەمساڵ و لەبەرواری ٢٥ـی مانگی ١٢ـی ساڵی ٢٠١٦ لە سینەماکان نمایش دەکرێت.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە پیاوێکی ئەمێریکی دەکات کە بەڕەگەز ئەفریقاییە ، ئەو کێشەو نەهامەتیانەی
تووشی خۆی و خێزانەکەی دەبێت لە ئەمێریکا ، چیرۆکەکەی وەرگیراوە لە شانۆیەک کە نوسەرەکەی
ئگستس ويلسۆنە ، پاڵەوانی فیلمەکە دينزل واشنتنە ، کە هەرخۆی کاری دەرهێنانیشی بۆ ئەنجامداوە ،
لەلایەن کۆمپانیای (Bron Studios) کاری بەرهەمهێنانی بۆکراوە.
کاستی سەرەکی فیلمەکە پێکهاتوە لە ( دينزل واشنتن ، ڤیۆلا دیڤیس ، ڕاسيل هۆرنسبی ، ويليامسۆن
، ستیڤن هەندەرسۆن )
ڤیدیۆ : بینەری ترایلەری فیلمەکەبن